گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى وەڵامى پارتى دایەوە پارتى تێبینى لەسەر کاندیدەکانمان هەیە

2019.11.02 - 15:14
یەکێتى وەڵامى پارتى دایەوە  پارتى تێبینى لەسەر کاندیدەکانمان هەیە
ناس کورد- یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بەفەرمى وەڵامى پارتى دیموکراتى کوردستانى دایەوە، لەبارەى جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنەکانى نێوانیانەوە. . لەتیف شێخ عومەر وتەبێژى یەکێتى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "لەبارەى ئەوەى بۆچى ناوى کاندیدەکانمان بۆ پۆستەکانى بریکار و بەرێوەبەرە گشتییەکان دیارینەکردووە، ئەوەیە تەنیا یەک کاندیدمان لەسەرەتاى پێکهێنانى کاندیدەکەوە پێشکەشکردووە، بەڵام پارتى قبوڵینەکردووە، بەپاساوى ئەوەى قسەى نابەجێ و هەڵەیکردووە، لەکاتێکدا ئەو کەسە تەنها رەخنەى گرتووە". . وتیشى "ئەگەر پارتى بۆچوونى هەبێت لەسەر برادەرەکانى ئێمە کە پۆست وەردەگرن، ئەوکات با کاندیدەکانی پارتیش بێتە لاى ئێمە ئێمەش بەوان رازى نین". . لەبارەى یاریدەدەرەکانى سەرۆکى حکومەتەوە، وتەبێژى یەکێتى وتى "لە پەیڕەوى ناوخۆى ئەنجومەنى وەزیران باسى یاریدەرەکان نەکراوە، دانانى ئەو یاریدەدەرانە بارگرانى زۆر و زیاد لە پێویست دروستدەکات، لەهیچ کابینەیەکدا پۆستێک نەبووە بەناوى یاریدەدەرى ئەنجومەنى وەزیران". . لەسەر پرسی کەرکوک، وتەبێژى یەکێتى ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکەیان لەو بارەیەوە هیچى لێجێبەجێنەکراوە و هەر دواخرا تا بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگاکان درا، ئەوەش هیچ هیوایەکى بۆ دانانى پارێزگارێکى کورد بۆ کەرکوک نەهێشتەوە. . ئەمڕۆ پارتى و حکومەت بەجیا یەکێتیان تۆمەتبارکرد بە جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنەکانى تایبەت بە پێکهێنانى حکومەت، دواى ئەوەى ئەو حزبە کۆتایی هەفتەى ڕابردوو ناڕەزاییەکانى لەو بارەیەوە ڕاگەیاند و پارتى بە جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنەکان تۆمەتبارکرد. https://www.facebook.com/naskurd/videos/489772075085711/