گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

محه‌مه‌د حه‌لبوسى: پلانه‌كه‌ى مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ین

2019.11.02 - 10:03
محه‌مه‌د حه‌لبوسى: پلانه‌كه‌ى مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ین
ناس کورد- سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێراق ڕایگەیاند، له‌ڕۆژگارێکى چاره‌نوسسازا كه‌ به‌وڵاته‌كه‌یاندا تێپه‌ڕده‌بێت و چاكسازى بووه‌ته‌ خواستى سه‌ره‌كى خۆپیشانده‌ران، جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی ته‌واویان به‌و پلانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ مه‌رجه‌عیه‌ت دایڕشتووه‌. . محه‌مه‌د حه‌لبوسى لەبەیاننامەیەکدا ستایشى هه‌وڵه‌كانى مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ر كردنى بارودۆخى ئێستاى عێراق و ده‌ڵێت "جارێكى تر مه‌رجه‌عیه‌ت سه‌لماندى كه‌ شاده‌مارى ئارامى عێرقیه‌كانه‌ ئه‌وه‌ش به‌ناوه‌كه‌ى و مكوڕبونه‌وه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر پرسه‌كان كه‌ به‌رگرى له‌مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق ده‌كات" . . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كۆبونه‌وه‌كانى په‌ڕله‌مان كراوه‌ن و شه‌و ڕۆژ گرێده‌ده‌ن له‌پێناو جێبه‌جێكردنى ئه‌و پلانه‌ى كه‌ دانراوه‌ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ داواكارییه‌كانى خه‌ڵك. . سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق باسى له‌وه‌شكردووه‌، كار بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێوشوێنەکان دەکەن‌ بۆ هه‌مواركردنى ده‌ستور له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و شاره‌زایانى بواره‌كه‌. . جەختیشیکردووەتەوە، بەبێ فشارى وڵاتانى نێو ده‌وڵه‌تى و ناوچه‌كه‌ و به‌بێ سه‌پاندنى ئیراده‌ى شه‌خسى و حزبى كار بۆ ئاینده‌یه‌كى جیاواز و ده‌رفه‌تتدان به‌ نه‌وه‌ى نوێى ئێستاى عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاینده‌ى خۆیان دیارى بكه‌ن.