گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ گلەیی لە میلانیای هاوسەری دەکات ئەگەر تیرۆربکرێم بۆم ناگرى

2019.11.01 - 23:00
ترەمپ گلەیی لە میلانیای هاوسەری دەکات  ئەگەر تیرۆربکرێم بۆم ناگرى
ناس کورد-   دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەگەر تیرۆربکرێت، میلانیای هاوسەرى هیچ بۆى ناگرى و شیوەنى بۆ ناکات. . ڕۆژنامەی "ئیندیپێندنت"ى بەریتانی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەمیانەی بەشداریکردنی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری واشنتن ڕایگەیاندووە، ئەگەر دووچاری تیرۆربێتەوە و بکوژرێت میلانای هاوسەری بۆ ناگریەت و شیوەنی بۆ ناکات. . ترەمپ لە کۆبوونەوەیەدا باسی چەند بابەتیکی دیکەش  کردووە، لەوانە وردکاریییەکانی کوشتنی بەغدادی و پرسی هەوڵدانی دیموکراتییەکان بۆ لادان لە پۆستەکەی. . ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەو زۆر سەرسام بووە بە کاردانەوەی هاوسەرەکەی ستیڤ سکاڵیز، سیناتۆری کۆمارییەکان کە ساڵی 2017 بەدەستڕێژی گولە بریندارکرا، وتویەتی "بەچاوی خۆم ئەو ژنەم بینیوە چەند بەپڕ بۆ سکاڵیزی هاوسەری گریاوە". . بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، قسەکانی ترەمپ ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان خۆیی و میلانیای هاوسەری باش نییە و کێشەیان هەیە. . ترەمپ لە ساڵی 2005 ژیانی هاوسەرگیری لەگەل میلانیادا پێکهیناوە یەک منداڵی لە میلانیا هەیە کە ناوی بارۆنە و تەمەنی 13 ساڵە.