گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگای نەرویج بڕیاریدا مەلا كرێكار ڕادەستى ئیتاڵیا بکرێت

2019.11.01 - 21:20
دادگای نەرویج بڕیاریدا مەلا كرێكار ڕادەستى ئیتاڵیا بکرێت
ناس کورد-   دادگاى نەرویج ئەمڕۆ بڕیاریدا مەلا کرێکار ڕادەستى ئیتاڵیا بکرێت، پارێزەرەکەشى ڕایگەیاند تانە لە بڕیارەکە دەدات. . بەپێی میدیاکانى نەرویج، دادگا لەبڕیارەکەدا ڕایگەیاندووە، دەکرێت مەلا کرێکار لە ئیتاڵیا بەشێوەیەکى دادپەروەرانە دادگایی بکرێت و مافەکانى پێشێلنەکرێت. . هاوکات برینیار مێلینگ پارێزەرى مەلا کرێکار ڕایگەیاندووە، کە تانە لە بڕیارەکەى دادگا دەدات. . دواى بڕیارەکەى دادگایەکی ئیتاڵیا لە مانگى تەمموزى ئەمساڵدا بۆ سزادانى مەلا کرێکار بە زیندانیکردنى بۆ ماوەى 12 ساڵ، پۆلیسى ئۆسلۆ مەلا کرێکارى لەماڵەکەى خۆیدا دەستگیرکرد و  بڕیاریدا لە دەستبەسەریدا بمێنێتەوە تا ڕۆژی هەشتى کانونی یەکەمی ئەمساڵ. . ئیتاڵیا لە 18 تەموزی ئەمساڵ داوای لە نەرویج کرد مەلا کرێکاری ڕادەست بکەن بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاکەی لە ئیتاڵیا. . لەچەند ڕۆژى ڕابردووشدا خالید رەنجدەر براى مەلا کرێکار ڕایگەیاندبوو، یاساناسانی نەرویج پێیانوایە ڕادەستکردنی کرێکار بە ئیتاڵیا پرۆسەیەکی دوورودرێژە و، ئەگەر دادگای ئۆسلۆش بڕیارەکە بدات، پارێزەرەکەی کرێکار دەستبەجێ سکاڵاى لەسەر دەکاتەوە و دۆسییەکە دەبرێتە دادگای باڵای نەرویج. . باسى لەوەشکردبوو، ئەگەر دادگای باڵاش هەمان ڕای دادگاکانی تری هەبوو، دۆسیەکە دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دادی نەرویج لە ڕێگەی دادوەری گشتی نەرویجەوە. ئەو کاتە ئەو وەزارەتە بڕیار دەدات مەلا کرێکار ڕادەستی ئیتالیا بکات یان نا.