گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ باسى سەرکردەى نوێی داعش دەکات دەزانین کێیە

2019.11.01 - 17:41
ترەمپ باسى سەرکردەى نوێی داعش دەکات  دەزانین کێیە
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئێستا ڕێکخراوى داعش سەرکردەیەکى نوێی هەیە و بەدیاریکراوى دەزانن کێیە و ناسنامەى چییە. . ترەمپ ئەمڕۆ لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دەزانن ئەو سەرکردە نوێیە کێیە کە داعش بۆخۆى دیاریکردووە، لەدواى کوژرانى ئەبوبەکر بەغدادییەوە، بەبێ ئەوەى باسى ناسنامەکەى بکات. دواى نزیکەى هەفتەیەک لە کوژرانى بەغدادى، دوێنێ پێنجشەممە داعش دیاریکردنى ئەبو ئیبراهیم هاشمى قورەیشى بۆ جێگرتنەوەى بەغدادى ڕاگەیاند. . داعش هەروەها دانیناوە بە کوژرانى بەغدادى و ئەبو حەسەن موجاهیرى وتەبێژى ڕێکخراوەکە و کەسێکى دیکەشى بەناوى ئەبو حەمزە قورەیشى بۆ وتەبێژى نوێ دیاریکردووە. . بەوتەى بەشێک لە شارەزایانى گروپە توندڕەوەکان، ناوى ڕاستەقینەى رابەرى نوێی داعش عەبدوڵا قرداشە کە پێشتر بەغدادى وەکو جێگرى خۆى دیاریکردبوو.