گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ.. لەکاتی وتاری هەینیدا شەڕ لە مزگەوتێک دروستدەبێت

2019.11.01 - 15:20
ڤیدیۆ.. لەکاتی وتاری هەینیدا شەڕ لە مزگەوتێک دروستدەبێت
ناس کورد –   لەکاتى نوێژى هەینیدا لەمزگەوتێکى کوەیت شەڕ و ئاڵۆزى دروستبوو، کاتێک پیاوێک وتویەتى خۆى دەتەقێنێتەوە. . بەپێی ماڵپەڕى نەبزی کوەیتى، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 1ی تشرینی دووەمی 2019 لەناو مزگەوتی شێخ سعود ڕاشد لە شاری کوەیتی پایتەخت، پیاوێک خۆی کردووە بەناو مزگەوتەکەدا لەوکاتەدا کە وتاربێژەکە ویستویەتی دەستبکات بە وتار خوێندنەوە، ئاڵۆزی دروستکردووە. . باسی لەوەشکردووە، "ئەو کەسە بەڕاکردن خۆی کردووە بەناو مزگەوتەکەدا و هاواریکردووە وتویەتی من محمەمەدی مەهدیم و پشتێنەی بۆمبڕێژکراوم پێیە و خۆم دەتەقێنمەوە، دوای ئەوەش چەند نوێژخوێنێک پەلاماریان داوە و ڕایانگرتووە ،نەیانهێشتوە بچێتە بەشی پێشەوە مزگەوتەکە". . بەپێی ماڵپەڕەکە "ئەو پیاوە نەخۆشی دەرونی هەبووە، وتویەتی من پشتێنەی بۆمبڕێژکراوم پێیە، بەبێ ئەوەی هیچ بۆمبێکیشی پێبێت". . بەهۆی هاوارکردن و دەنگ بەرزکردنەوەی هاوڵاتیانی ناو مزگەوتەکە و ئەو کەسەوە وتاربێژەکە بەناچاری وتارەکەی بڕیوە، ئەوەش لەکاتێکدا وتارەکە لەکەناڵی فەرمی ئاسمانی کوەیتەوە پەخشکراوە و گواستراوەتەوە. . ماڵپەری نەبز باسی لەوەشکردووە "ئەو پیاوە نەخۆشی دەرونی هەبوە و هێزە ئەمنییەکان دەستگیریان کردوە و ڕەوانەی نەخۆشانەی دەکەن بۆ چارەسەری دەرونی". https://twitter.com/Almajlliss/status/1190205996242747392 هاوکات وەزارەتی ڕاگەیاندنی کوەیت ئاماژەی بەوەکردووە، کارمەندانی ئەو کەناڵە سزا دەدەن چونکە دەبو پەخشی کەناڵەکەیان لەکاتی ئەو ڕوداوەدا ببڕیایە.