گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانیشتوانى کامپى ڕەفحا بە چەکەوە هەڕەشە لە حکومەتی عێراق دەکەن

2019.11.01 - 10:28
دانیشتوانى کامپى ڕەفحا بە چەکەوە هەڕەشە لە حکومەتی عێراق دەکەن
ناس کورد- دانشیتوانى کامپى ڕەفحا، بەهۆی بڕیارى بڕینی مووچەکانیانەوە نیگەرانن، هەڕەشە لە حکومەتی عێراق دەکەن و دەڵێن، دەچنە پاڵ خۆپیشاندەرانەوە. , ڕۆژی دووشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2019، دوابەدوای خۆپیشاندانەکانی شارەکانی عێراق و بەرزبوونەوەی ئاستی ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتییان دژی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتى، پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا دەرماڵە و شایستەداراییەکانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و وەزیرەکان و پەرلەمانتاران و سەرجەم پلە باڵاکان ببڕێت، هەروەها بڕیاریشیدا شایستە دارایییەکان و مووچەی سەرجەم دانیشتوانى کامپى ڕەفحاى ببڕێت. , پاش بڕیارەکەى پەرلەمانى عێراق، دانیشتوانى ڕەفحا کە بە (هۆزی ڕەفحاییەکان)یش ناسراون بە فەرمی دژایەتی خۆیان بۆ بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دەربڕی و تۆمارێکی ڤیدیۆییان بڵاوکردووەتەوە، لە تۆمارەکەدا دەرکەوتوە کۆمەڵێک پیاوی هۆزەکە بە چەکەوە وەستاون و کەسێکیان بەناوی هەمویانەوە ڕاگەیاندراوێک دەخوێنێتەوە و هەڕەشە لە حکومەتی عێراق دەکات. , لەو گرتە ڤیدیۆیەدا ئاماژە بەوەدەکەن: "لەساڵانی ڕابردوودا هۆزەکەی ئێمە لەپێناو عێراقدا قوربانییەکی زۆری داوە و زیانێکی زۆرمان پێگەیشتوە لەلایەن ڕژیمی پێشوی عێراقەوە، ئێستاش بەبڕینی مووچە و شایستە داراییەکانمان نیگەرانین، ڕێگە نادەین پەرلەمانی عێراق و حکومەت شایستە داراییەکانمان ببڕێت". , نوێنەرەکەى دانیشوانى کامپى ڕەفحا ئەوەش دەڵێت: "لەئێستادا پەرلەمانی عێراق مووچەکانی ئێمەیان بڕیوە، ئەوەش سوکایەتییە و دووژمنایەتییە بەو قوربانییانەی ئێمە داومانە، بۆیە قبوڵی ناکەین، ڕێگا نادەین ئەو بڕیارە جێبەجێبکرێت، ئێمەش دژی گەندەڵکاران و دیکتاتۆرەکان دەوەستینەوە و دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی خۆپیشاندەرانی عێراق و داوای چاکسازی دەکەین و دەبێت مافەکانمان بۆ بگەڕێندرێتەوە". , پێشتر، ناس کورد لە ڕاپۆرتێکیدا ئەوەى خستەڕو کێن دانیشوانى کامپى ڕەفحا؟، هەروەها بە وردی باسی لەو شایستە داراییانە کرد، کە دەدران بە دانیشتوانى کامپەکە. https://www.youtube.com/watch?v=VqZE_JYF6TA , ,