گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێکخراوى مافى مرۆڤى ئەوروپى: ئەو پەنابەرانەى لە کامپەکانى یۆنان-ن لە بارودۆخێکى مەترسیداردان

2019.11.01 - 10:03
ڕێکخراوى مافى مرۆڤى ئەوروپى: ئەو پەنابەرانەى لە کامپەکانى یۆنان-ن لە بارودۆخێکى مەترسیداردان
ناس کورد- ڕێکخراوى مافى مرۆڤى ئەوروپى ڕەخنە لە بارودۆخى ژیانى هەزاران کەسى پەنابەر دەگرێت، کە لە کامپەکانى یۆنان ماونەتەوە و داواى مافى مانەوە دەکەن، ئەوەش خراوەتەڕو لە بارودۆخێکى "مەترسیداردان" و داواى بەدەمەچوونیان دەکەن. , دونیا میاتۆفیتچ، ئەندامى کۆمسیارى مافى مرۆڤ لە ئەنجومەنى ئەوروپى ڕایگەیاندووە، خەڵکانى کامپەکانى دوو دوورگەى یۆنانى بینیوە، کە زیاد لە سێ کاتژمێر لە ڕیزدا دەوەست لەپێناو دەستخستنى ژەمێک خواردن و ئاوى خواردنەوە. , ئاماژەى بەوەشکردووە: "ئەو کەسانەى من چاوم پێیان کەوت و قسەم لەگەڵ کردن، لە بارودۆخێکى زۆر مەترسیداردان و بەجۆرێک پشتگوێ خراون باس ناکرێت، بەدەر لەوەى کە کێشەى قەرەباڵغى زۆر و گرفتى شوێنى مانەوە و کێشەى تەندروستییان هەیە". , ڕێکخراوى مافى مرۆڤى ئەوروپى لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، هەزاران پەنابەرى نێو کامپەکانى یۆنان کە داواى مافى پەنابەرییان کردووە لە بارودۆخێکى مەترسیداردان، ڕۆژانە سێ کاتژمێر لە ڕیزدا دەوەستن بۆ ئاوى خواردنەوە و ژەمێک خواردن و تەنانەت بۆ چونە دەبلیوسیش. , لە کامپەکانى یۆناندا، 34 هەزار پەنابەر دەستبەسەرکراون، کە زۆربەیان لە کامپەکانى دوورگەکانى ئیجەدان. , ,