گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەمین نەوەی عێراقییەکان دواى سەدام دژی گەندەڵی و ستەم هاتونەتە سەرشەقام

ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئەمریکی پاڵپشتی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکات

2019.11.01 - 09:32
ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئەمریکی پاڵپشتی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکات
ناس کورد- ئەکتەر و سینەماکارێکی بەناوبانگی ئەمریکی، پاڵپشتی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکات و ستایشی خۆپیشاندەرانى عێراقى دەکات. , شارون ستۆن، ئەکتەر و سینەماکاری دیار و بەناوبانگی ئەمریکی وێنەیەکی خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریری بەغدادی بڵاوکردووەتەوە و لە تویتێکیدا نوسیویەتی: "یەکەمین نەوەی عێراقییەکان دژایەتی گەندەڵی دەکەن، لە پاش ڕژێمی سەدام حسێنەوە". , ستۆن ئاماژەی بەوەشکردووە: "لەدوای سەدام حسێنەوە بۆ یەکەمین جار نەوەیەک پەیدا بوون، کە شەڕ دەکەن لەپێناوی دیموکراسی و کۆتایی هاتنی گەندەڵی، هەروەها چونەتە مەیدان لەپێناو ژیان و داهاتوی خۆیان". , ئەو ئەکتەرە ئەمریکییە ئەوەشى نوسیوە: "ئابوری عێراق داڕوخاوە و گەندەڵی سەرجەم دام و دەزگاکانی گرتووەتەوە، بەهۆی خۆپیشاندانی ئەم نەوە نوێیەی عێراقەوە بۆ دژایەتی گەندەڵی سەدان گەنج کوژراون". , ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ و دواتریش لە25ی هەمان مانگەوە خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی شارەکانی عێراق دژی "گەندەڵی و خراپی باری گوزەران"یان دەستیان پێکردەوە، بەهۆی توندوتیژییەکانیشەوە زیاتر لە 250 کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژراون و شەش هەزار کەسیش بریندار بوون. https://twitter.com/sharonstone/status/1189955584667205632 , ,