گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەساڵڕۆژى ئازادکردنى کۆبانێدا چالاکى هەمەجۆر سازدەکرێت

کەنەکە داوایەک ئاڕاستەى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان دەکات

2019.10.31 - 22:12
کەنەکە داوایەک ئاڕاستەى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان دەکات
ناس کورد – لەپێنجەمین ساڵڕۆژى ئازادکردنى شارى کۆبانێ، لە هەرێمى کوردستان و زۆرێک لە وڵاتانى جیهان چالاکیى هەمەجۆر ئەنجام دەدرێت و کۆنگرەى نەتەوەیى کورد (کەنەکە) داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەو رۆژەدا بەئاڵاى کوردستانەوە وەک پشتگیرییەک لە ڕۆژئاوای کوردستان و دژایەتی هێرشی داگیرکاری تورکیا، بڕژێنە سەر شەقامەکان. . ڕامان مەجید، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەناس کوردی ڕاگەیاند :"لەپێناو پشتگیریکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان و داواکردنی پاڵپستی بۆ قەوارەی کورد و دژایەتیکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا و گروپە پاڵتییەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بڕیارمانداوە ڕۆژی (شەممە) لە سەرتاسەری جیهان لەهەر شوێنێک کە هاووڵاتی کورد و دۆستی کوردی لێبێت خۆپیشاندان بکەین تاوەکو بۆ جیهانی بسەلمێنین کە ئێمەی کورد یەک دەستین و دژی ئەو کەسانەین کە خاکمان داگیر دەکەن". . وتیشى، ڕۆژی (شەممە، 2ى تشرینی دووەمی 2019)، پێنجەمین ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانیە و هەروەک چۆن بۆ کۆبانی هەموو هەستاینە سەرپێ و دنیاش ناچار بوو بێتە دەنگ. پێویستە بە هەمان رۆح و هەمان جۆش بۆ رۆژئاوا بکەوینە ناو چالاکیی، هەروەها  لەو ڕۆژەدا بۆ جیهانی ئەسەلمێنین کە کورد لەناوناچێت و پارێزگاری لەخۆی دەکات و بۆ پاراستنی خۆی لەسەر پێیە. . هاوکات ئەمڕۆ (پێنجشەممە) کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داواى لە هاووڵاتیان و دۆستانی کورد کرد لەسەرتاسەری جیهان، ڕۆژی شەممەی داهاتوو، 2ی تشرینی یەکەمی 2019، لەشارەکانی خۆیانەوە خۆپیشاندانی فراوان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجام بدەن. . ڕامان مەجید، داواى لە هاووڵاتیان و سەرجەم حزبەکانی باشوری کوردستان کرد لەو یادەدا بە ئاڵای کوردستان و هەر ئاڵایەک کە خۆیان پێیان خۆشە بڕژێنە سەر شەقامەکان و لەو شوێنانەی کە دیاریکراوە ڕێپێوان و خۆپیشاندان بکەن و نیشانی جیهان بدەن کە هەر کۆڵانێکی کوردستان سەنگەری بەرگری و پاڵپشتییە بۆ شەڕڤانان و ڕۆژائاوای کوردستان. . ناس کورد لە رێکخەرێکى دوو گروپى پشتیوانى لە رۆژئاواى کوردستان زانیوویەتى لە هەرێمى کوردستانیش چالاکیی هەمەجۆر لەو یادەدا ئەنجام دەدرێت و هاووڵاتیان و نوێنەرانى چین و توێژەکان بەشدارى تێدا دەکەن. . هێرش بەرزنجی ڕێکخەری گروپەکانی دەنگی نیشتیمان و بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوا بە ناس کوردی وت "کۆمیتەیەکی هاوبەشمان دروستکردوە و هاوکار دەبین و ڕێپێوانێک لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان ڕێکدەخەین". . داواشى لە هاووڵاتیان و سەرجەمى چین و توێژەکان کرد کە ڕۆژی (شەممە) کاتژمێر 2:30ی دوانیوەڕۆ، بەشداری رێپێوانەکە بکەن کە بەبەشدارى بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیران و هاووڵاتیان و سەرجەم چین و توێژەکان ئەنجام دەدرێت. .