گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داعش بە فەرمی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی پشتڕاستکردەوە

2019.10.31 - 20:40
داعش بە فەرمی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی پشتڕاستکردەوە
ناس کورد- رێکخراوی داعش بە فەرمی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەى رێکخراوەکە ڕاگەیاند و دوو کەسی کردە بەناو خەلیفە و وتەبێژی ڕێکخراوەکە کە نازناویان قوڕەیشییە. . دوای چوار ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەى رێکخراوى داعش لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ڕێکخراوی داعش لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە کوژرانی بەغدادی پشتڕاستکردەوە. . هاوکات ئەو ڕێکخراوە، ئاماژەى بەوە کردووە کەسێکی هەڵبژاردووە بۆ جێگەی بەغدادی، کە ناوی ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشییە. . هەروەها داعش، کوژرانی وتەبێژەکەشی پشتڕاستکردۆتەوە و بەگوێرەى راگەیەندراوێکیان کەسێکی دیکەیان لە جێگەی دیاریکردووە بۆ وتەبێژی ڕێکخراوەکە، بەناوی ئەبو حەمزە قوڕەیشی. . درەنگانی شەوی (شەممە،26ی تشرینی یەکەمی 2019) بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزێکی ئەمریکی و هەسەدەدا، لەگەڵ دووان لە منداڵەکانی و چەند چەکدارێکی دیکەی داعش لە شاری ئیدلب، کوژران. .