گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆمپیۆ: سزا داراییەکانى سەر ئێران مەبەست لێی پاراستنى جیهانە لەو وڵاتە

2019.10.30 - 19:58
پۆمپیۆ: سزا داراییەکانى سەر ئێران مەبەست لێی پاراستنى جیهانە لەو وڵاتە
ناس کورد- وەیرى گەنجینەى ئەمریکا ئاشکرایکرد، ئەمریکا و شەش وڵاتى دیکە سزایان بەسەر 25 کۆمپانیا و بانک و کەسدا سەپاندووە، کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە. , ئەوەش ئاشکراکراوە، ئەو وڵاتانە ئەندامن لە (سەنتەرى بە ئامانجکردنى پارەدارکردنى تیرۆر)، کە وڵاتانى بەحرەین، کوەیت، عەمان، قەتەر، سعودیە و ئیمارات دەگرێتەوە، هاوشانى ستیڤن منوچین، وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا سزاکەى سەر ئێرانیان ڕاگەیاندووە. , لە ڕاگەیەندراوێکدا، سنیڤن منوچین ئەوەى خستوەتەڕو: "سەنتەرى بەئامانجکردنى پارەدارکردنى تیرۆر هاوکاتى گەڕانەکانى من بە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا جوڵاوە بە ئاڕاستەکردنى شەڕ دژى ئەو لایەنانەى بوونەتە سەرچاوەى دارایی تیرۆر". , وەزیرەکەى ئەمریکا ئاماژەى بەوەشکردووە، 21 لەو شوێن و کەسانەى لە سزاکانیان بە ئامانجکراون، ئەو کۆمپانیایانەن کە پاڵپشتى دارایی گروپى "بەسیج" دەکەن، کە سەر بە سوپاى پاسدارانن. , چوار ئامانجەکەى تریش کە سزا خراوەتەسەریان، چوار کەسن کە ئەندامى حیزبوڵاى لوبنانین و هەماهەنگى گروپەکانیان دەکەن لە عێراق. , لەلایەکى ترەوە پاش سەپاندنى سزاکانى سەر ئێران، مایک پۆمپیۆ ئاشکرایکرد: "سزا داراییەکانى سەر ئێران، مەبەست لێی پاراستنى جیهانە لەو وڵاتە، چونکە خراپ پارەکانى بەکاردەهێنێت". , سەپاندنى سزا بەسەر ئێراندا پاش ئەوە سەرى هەڵدایەوە، کە ترەمپ کشانەوەى وڵاتەکەى لە ڕێککەوتننامەى ئەتۆمى ئێران ڕاگەیاند، تا ئێستاش بە چەند قۆناغێک سزاى ئابورى بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە. , ,