گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

کورد دەبێتە فریادڕەسى دۆست ەکەى؟

پەرلەمانتارێکى پارتى: بارزانی و پارتی تا دواسات پاڵپشتی عادل عەبدولمەهدی دەکەن

2019.10.30 - 18:16
پەرلەمانتارێکى پارتى: بارزانی و پارتی تا دواسات پاڵپشتی عادل عەبدولمەهدی دەکەن
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح پەرلەمانتارێکى پارتى ئاشکریکرد، بارزانی و پارتی تا دواسات پاڵپشتی عادل عەبدولمەهدی دەکەن و دەشڵێت، هیچ کەسێکیش ناتوانێت پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرێت ئەگەر ڕەزامەندی پارتی بە تایبەتی و کورد بەگشتی لەسەرنەبێت. , چاودێرێکى سیاسیش دەڵێت، نابێت کورد لەگەڵ لابردنى سەرۆکوەزیرانى عێراق بێت، چونکە ئەوە لە بەرژەوەندى کورددا دەبینێت. , شێروان دوبردانی، ئەندامی کوردى پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "دەستلەکارکیشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لەم کات و ساتەدا مەترسی گەورە لەسەرعێراق دروستدەکات، دۆخەکەش بە ئاقارێکی دیکەدا دەبات کە پێشبینی نەکراوە". , ئەو پەرلەمانتارەى پارتى ئەوەشى ئاشکراکرد: "مەسعود بارزانی و پارتی داکۆکی تەواو لە عادل عەبدولمەهدی دەکەن، بەو پێیەی کە ئەو پیاوە جێگەی متمانەی کوردە". , لەبارەى دانانى کەسێکیش وەک جێگرەوەى عەبدولمەهدى، دوبردانى وتى: "پارتی بەتایبەتی و کورد بەگشتی، دەبێت ڕەزامەند بن لەسەر ئەو کەسەی کە دەبێت بە جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی، کە بڕوای بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستور هەبێت و دان بە مافەکانی گەلی کورددا بنێت". , "حکومڕانى لە عێراق بە سازان دەکرێت، هیچ سەرۆکوەزیرانێک ناتوانێت لە پۆستەکەیدا سەرکەوتوبێت ئەگەر لەگەڵ کورد ڕێکنەکەوێت، جارێکی دیکەش ڕێگەنادین کەسێکی وەک مالیکی و عەبادی ئەو پۆستە وەربگرن"، شێروان دوبردانی، وای وت.   , لەلایەکى دیکەوە، بایەزید حەسەن، چاودێرى سیاسی، پێیوایە دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، لە بەرژەوندی کورددا نییە، تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "ئەوەی بوەتە هۆکاری ئەم ئاڵۆزییەى ئێستای عێراق، عادل عەبدولمەهدی و دەستورى عێراق نییە، بەڵکو گرفتێکی گەورە لە سیستمی حکومرانی عێراقدا   هەیە و هەموو کایەکانی دەسەڵات گەندەڵی تێدا تەشەنەی کردووە". , ئەو چاودێرە، کە لە خولى یەکەمى پەرلەمانى عێراق پەرلەمانتار بوە، پێیوایە سوربوونی موقتەدا سەدر لەسەر لابردنی عادل عەبدولمەهدی، تەنها بۆ "سواربوونی شەپۆلی خۆپیشاندانەکانە"، وتیشی: "مەقتەدا سەدر بە تەنها هیچی پێناکرێت، ئامادەکردنی جێگرەوەش بۆ عەبدولمەهدی ئاسان نییە، چونکە دانانى زیاتر لە چوار مانگى خایاند". , لەبارەى ئەوەى تا چەند کرانەوەى عەبدولمەهدى لەگەڵ کورد هۆکارە بۆ سوربوونى عێراقییەکان لەسەر لابردنى لەسەر کورسییەکەى؟، بایەزید حەسەن وتی: "ئەوەی ڕون و ئاشکرایە تا ئێستا، ئەوەیە هەر لایەنێکی سیاسی لەناو پەرلەماندا دژایەتی کورد بکات، ئەوا دەنگی باش بە دەستدەهێنێت لە عێراق، بەڵێ هۆکارێکی دژایەتی کردنی عادل عەبدولمەهدی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نەرمی نواندنى بەرامبەر بە کورد نیشانداوە". , بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرپەرشتی سەرۆککۆمارى عێراق، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەنێوان هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق و لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت بەڕێوە بچێت، بەمەبەستى تاووتوێکردنى پرسی دیاریکردنى جێگرەوە بۆ عادل عەبدولمەهدى لە ئەگەرى دەستلەکارکێشانەوەیدا. , ,