گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەعد حەریرى به ‌مه‌رج ئاماده‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى كابینه‌كه‌ى

2019.10.30 - 17:41
سەعد حەریرى به ‌مه‌رج ئاماده‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى كابینه‌كه‌ى
ناس کورد- دواى یه‌ك ڕۆژ له ‌ڕاگه‌یاندنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى، حه‌ریرى ئاماده‌یه‌ به ‌مه‌رج بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ  سه‌رپه‌رشتیكردنى كابینه‌كه‌ى، دیارترین مەرجەکانیشی، چەند وەزیرێکى تەکنۆکراتە. , سه‌عد حه‌ریرى، سه‌رۆكوه‌زیرانى لوبنان ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى حكومه‌ته‌كه‌ى، به‌ڵام به ‌مه‌رجێك چه‌ند وه‌زیرێكى ته‌كنۆكراتى به‌توانا بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى دیارى بكات، ده‌ستبه‌جێش ده‌ستبكه‌ن به‌ ئه‌نجامدانى چاكسازیى پێویست بۆ ئه‌وه‌ى ئابورى وڵاته‌كه‌یان، له‌ داڕوخان ڕزگار بكه‌ن. , لاى خۆیه‌وه‌ به‌رپرسێكى باڵاى لوبنان كه‌ نه‌یویستوه‌ ناوى ئاشكرابكرێت، به‌ میدیاكانى وڵاتەکەى ڕاگه‌یاندووه‌: "ده‌بێت حكومه‌تى نوێ به‌ده‌ر بێت له ‌كۆمه‌ڵێك سیاسى دیار، کە سه‌ربه‌خۆ نین و له‌لایه‌ن وڵاتانى تره‌وه‌ ده‌جوڵێندرێن". , ڕۆژى 17ى ئەم مانگەوە، سەدان هەزار کەس خۆپیشاندانیان لە بەیروت و چەند ناوچەیەکى دیکەى لوبنان دەستپێکردووە، کە بەگەورەترین خۆپیشاندان دادەنرێت لەماوەى زیاتر لە 15 ساڵدا کە ئەو وڵاتە بەخۆیەوەى بینیبێت. , سەعد حەریرى هەفتەى ڕابردوو هەوڵیدا لەڕێگەى کۆمەڵێک چاکسازییەوە، کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنێت، بەڵام بڕیارەکانى خۆپیشاندەرانى ڕازی نەکرد و دوێنى سێشه‌ممه‌ 29ى تشرینى یەکەمى 2019، بڕیاریدا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌. , ,