گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خامنەئی: خۆپیشاندەرانى عێراق و لوبنان داواکارییەکانیان ڕەوان

2019.10.30 - 15:55
خامنەئی: خۆپیشاندەرانى عێراق و لوبنان داواکارییەکانیان ڕەوان
ناس کورد- ڕابەرى باڵاى ئێران لە وتەیەکیدا ڕو لە خۆپیشاندەرانى عێراق و لوبنان دەکات و دەڵێت، "داواکارییەکانتان ڕەوایە بەڵام دەبێت جوڵانەوەکان لەچوارچێوە و پەیکەرى یاساییدا بن". , عەلى خامنەئی، ڕابەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران ئەمڕۆ لە وتەیەکیدا کە لە تەلەفزیۆنى ئێرانەوە بڵاوکرایەوە، ڕوى وتەکانى کردە خۆپیشاندەرانى عێراق و لوبنان و وتى: "خەڵکانى عێراق و لوبنان داواکارییەکانیان ڕەوان، ئەو داوایانەش جێبەجێناکرێن تەنها لە چوارچێوەیەکى یاساییدا نەبێت". , خامنەئی هۆشداریشیدا لەوەى، چوارچێوە یاساییەکان هەرەس بێنن، ئەوا ئەوکات ناتواندرێت هیچ کارێک بکرێت. , وتەکانى ڕابەرى باڵاى ئێران لەکاتێکدایە، بەردەوام باس لەبوونى ئێران دەکرێت لەو دوو وڵاتە و ڕۆڵى لە سیاسەت و حکومڕانى، لە بەشێک لە دروشمەکانى خۆپیشاندەرانى ئەو دوو وڵاتەش باس لە "بڕینى دەستى ئێران لە گەردنى وڵاتەکەیان دەکرێت". , خامنەئی داوا لە کاربەدەستانى عێراق و لوبنان دەکات، نەهێڵن ئاسایشى وڵاتەکانیان تێک بچێت، دەشڵێت: "گەروەترین زەبر لەلایەن دووژمنەوە تێکدانى بارى ئاسایشى ئەو وڵاتانەیە". , , ,