گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر: دەستلەکارنەکێشانەوەى عەبدولمەهدى عێراق توشى قەیران دەکات

2019.10.30 - 11:28
سەدر: دەستلەکارنەکێشانەوەى عەبدولمەهدى عێراق توشى قەیران دەکات
ناس کورد-   موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، دەستلەکارنەکێشانەوەى عاد عەبدولمەهدى لە پۆستى سەرۆک وەزیران، عێراق توشى قەیران دەکات. . سەدر لە پەیامێکدا لە وەڵامى ئەو قسانەى دەوترێن لەبارەى ئەوەى دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدى قەیران دروستدەکات، ڕایگەیاندووە "دەستلەکارنەکێشانەوەى عەبدولمەهدى قەیران دروستدەکات و ڕژانى خوێن ناوەستێت". . ئاماژەى بەوەشکردووە، دەستلەکارنەکێشانەوەى عەبدولمەهدى عێراق بەدەردى سوریا و یەمەن دەبات. . سەدر جەختیکردووەتەوە، لەمەودوا بەشدارى هیچ هاوپەیمانێتییەک ناکات. . سەدر لەم چەند ڕۆژەى دواییدا چەند جارێک داواى دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدى کردووە، شەوى ڕابردووش داواى لە هادى عامرى کرد لەو بارەیەوە هەماهەنگى بکەن لەو بارەیەوە، عامریش بەڵێنى هەماهەنگى پێدا.