گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ... فەرماندەکەى پێشووى دژە تیرۆر چووە ڕیزى خۆپیشاندەرانى بەغداوە

2019.10.30 - 09:57
وێنە و ڤیدیۆ... فەرماندەکەى پێشووى دژە تیرۆر چووە ڕیزى خۆپیشاندەرانى بەغداوە
ناس کورد –   عەبدولوەهاب ساعدى یەکێک لە فەرماندە دیارەکانى پێشووى دژە تیرۆرى عێراق چووە ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە. . شەوی ڕابردوو، سێشەممە، 30ی ئەیلولی 2019، فەریق عەبدولوەهاب ساعدی کە مانگى ڕابردوو لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە دوخرایەوە بۆ وەزارەتى بەرگرى، چووە ڕیزی خۆپیشاندەرانی بەغداوە و لەنزیک گۆڕەپانی تەحریر پاڵپشتی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی. . بەپێی چەند وێنە و ڤیدیۆیەک کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو لە ناوەڕاستی بەغدا ساعدی  بەشداری لە شكاندنی بریارى قەدەغەی هاتوچۆدا كردووە و لەگەڵ خۆپیشاندەران لە گەڕەكی زەیتونە وێنەی گرتووە، هەروەها ئاڵایەکی عێراقیشی لە ملکردووە. https://www.facebook.com/songs.iraqi11/videos/2609761175711757/?v=2609761175711757 بەپێی وتەی چالاكوانان و خۆپشاندەران، بوونی ساعدی لەناو خۆپیشاندەران پاڵپشتی ناوبراو نیشاندەدات بۆ داواكاری خۆپیشاندەران. . ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ، سێ‌شەممە، 30ی ئەیلولی 2019 موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەتی سەدر لەدوای گەڕانەوەی لە ئێران ڕاستەوخۆ گەڕایەوە بۆ نەجەف و بەشداری خۆپیشاندانەکانی کرد و بەفەرمی داوای لە هادی عامریش کرد لە خۆی ئامادە بکات بۆ ئەوەی پێکەوە کار بۆ لادانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەن. . عەبدولوەهاب ساعیدی ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە جەنگی داعشدا و مانگى ڕابردوو رابردوو عادل عەبدولمەهدی دوریخستەوە بۆ وەزارەتی بەرگری و ئەركێكی دیكەی پێ سپارد، ئەوەش ناڕەزایەتی زۆری جەماوەری بە دوای خۆیدا هێنا و یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراق. https://twitter.com/IRaqiRev/status/1189330170756452352