گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ..شەوى ملیۆنى بەغدا؛ خۆپیشاندەران بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆیان شکاند

2019.10.30 - 09:05
ڤیدیۆ..شەوى ملیۆنى بەغدا؛ خۆپیشاندەران بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆیان شکاند
ناس کورد- بۆ دووەم شەو لەسەریەک، شەوى ڕابردوو خۆپیشاندەرانى بەغدا بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆیان شکاند کە هێزە ئەمنییەکان سەپاندوویانە و بە خۆپیشاندانى ملیۆنى خۆپیشاندانى بەرفراوانیان ئەنجامدا.  . خۆپیشاندەران بەشى زۆریان بە ئۆتۆمبیل لەچەندین ناوچەى بەغدا ناڕەزاییان نیشاندا، ئاڵاى عێراقیان بەرزکردبووە و داواى گۆڕانکارییان دەکرد، گۆڕەپانى تەحریر و شەقامەکانى نزیک لەو ناوچەیە پڕبوون لە خۆپیشاندەر، کە بەشێکیان ئاهەنگیان دەگێڕا.  . خۆپیشاندەران باسیان لەوەکرد، هێزە ئەمنییەکان هەڵدانى گازى فرمێسکڕێژیان وەستاندووە، بۆیە هیچ کەسێک بریندار نەبووە، بە پێچەوانەى ڕۆژانى ڕابردوەوە کە هێزە ئەمنییەکان بەبەردەوامى گازى فرمێسک ڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا دەباراند.  . پەیامنێرى ناس لەبەغدا ڕایگەیاند، شەوى ڕابردوو ژمارەى خۆپیشاندەران گەیشتووەتە ئاستێکى پێوانەیی. [video width="848" height="480" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/10/video_2019-10-30_00-12-07-1.mp4"][/video] بەشێک لە هاوڵاتیان بەخێزانى بەشدارى خۆپیشاندانەکانیان کرد، گروپەکانى سەر بە ڕەوتى سەدر خۆیان ڕێکخستبوو، ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى بەشێوەى زیاتر بەشداربوون کە هاوکارى خۆپیشاندەرانیان دەکرد، بەشێک لە هۆزەکانیش چوونە ناو خۆپیشاندانەکانەوە.  . خۆپیشاندانەکانى عێراق کە لە ڕۆژى هەینى ڕابردووەوە دەستیان پێکردووەتەوە هێشتا بەردەوامن، کە داواى چاکسازى و دەستلەکارکێشانەوەى حکومەت دەکەن.