گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هادى عامرى بێدەنگى شکاند

2019.10.30 - 08:34
هادى عامرى بێدەنگى شکاند
ناس کورد- هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح وەڵامى داواکەى موقتەدا سەدرى دایەوە لەبارەى هاویکاریکردن لەنێوانیاندا بۆ متمانە سەندنەوە لە عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران. . عامرى لەبەیاننامەیەکدا کە ئاڕاستەى سەدرى کردووە ڕایگەیاندووە "پێکەوە هاوکارى دەکەین لەپێناو بەدیهێنانى ئامانجەکانى گەلى عێراق و ڕزگارکردنى وڵات لەپێناو بەرژەوەندى گشتیدا". . پێشتر موقتەدا سەدر سەرۆکى ڕەوتى سەدر لە وەڵامى پەیامەکەى عەبدلمەهدیدا داواى لە هادى عامرى کردبوو هاوکارى بکات بۆ متمانە سەندنەوە لە عادل عەبدولمەهدى، دواى ئەوەى عەبدولمەهدى ڕایگەیاندبوو با سەدر و عامرى رێکبکەون بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێ. . تا پێش ئەو هەڵوێستەى بۆ هاوکاریکردنى سەدر، هادى عامرى کە فراکسیۆنەکەى خاوەنى 47 کورسی پەرلەمانە و زۆرترین کورسی هەیە لەدواى سائیرونى سەر بە سەدرەوە، تاکە فراکسیۆن بوو کە لەپشتى عەبدولمەهدى وەستابوو، دواى ئەوەى سائیرون ئۆپۆزسیۆنبوونى ڕاگەیاند.