گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەک ئاڕاستەى هادى عامرى دەکات

موقتەدا سەدر وەڵامێکى توندى عەبدولمەهدى دەداتەوە

2019.10.29 - 20:09
موقتەدا سەدر وەڵامێکى توندى عەبدولمەهدى دەداتەوە
ناس کورد- موقتەدا سەدر وەڵامێکى توندى عادل عەبولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراقى دایەوە و داوا لە هادى عامرى دەکات هاوکارى بێت بۆ متمانە سەندنەوە لە عەبدولمەهدى. . سەدر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، داواکەى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە، بۆ پاراستنى کەرامەتى عەبدولمەهدى بووە. . ڕاشگەیاندووە، ئەگەر ئەو بژاردەیە ڕەتدەکاتەوە، داوا لە هادى عامرى دەکات هاوکارى بکات، لەپێناو متمانە سەندنەوەى بەپەلە لە عەبدولمەهدى، کارکردن بۆ گۆڕینى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان و یاساکەى و گۆڕینى دەستور. . سەدر باسى لەوەشکردووە، ئەگەر پەرلەمان دەنگ لەسەر متمانە سەندنەوە لە عادل عەبدولمەهدى نەدان، گەل قسەى خۆى دەکات. . ئەمرۆ عادل عەبدولمەهدى لە پەیامێکدا وەڵامى داواکەى موقتەدا سەدرى دایەوە لەبارەى داواى دەستلەکارکێشانەوەى و هەڵبژاردنى پێشوەختەوە و ئاماژەى بەوەکردبوو، "ئێمە ڕێگەمان نەگرتووە و موقتەدا سەدر با لەگەڵ هادی عامری حكومەتێكی نوێ‌ پێكبهێنێت". . ئاماژەى بەوەشکردبوو "دەبێت سەرۆكی حكومەت سەرۆك كۆمار ئاگادار بكاتەوە و ئەویش رەزامەندی دەربرێت كە پەرلەمان ئاگادار بكرێتەوە بە هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و پەرلەمان، ئەوكاتیش دەبێت 165 پەرلەمانتار دەنگ بدات لەسەر هەڵوەشاندنەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە”.