گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەیەکى بەڕیتانى: وتەکانى تورکیا بەوەى کە فسفۆڕى سپى نییە دوورن لە ڕاستییەوە

2019.10.29 - 18:36
ڕۆژنامەیەکى بەڕیتانى: وتەکانى تورکیا بەوەى کە فسفۆڕى سپى نییە دوورن لە ڕاستییەوە
ناس کورد- ڕۆژنامەى تایمزى بەڕیتانى ئاشکرایکردووە، ڕەتکردنەوەکانى تورکیا بەوەى کە دەڵێت خاوەنى چەکى فسفۆڕی سپی نییە دوورن لە ڕاستییەوە، بەڵکو "بەڕیتانیا ئەو جۆرە مادەیەى بە تورکیا فرۆشتوە". , پاش ئەوەى تورکیا ڕەتى کردەوە کە ناوچەکانى باکورى سوریای بە مادەى فسفۆڕى سپى بۆردوومان کردبێت، کە چەکێکى قەدەغەکراوە، لە ڕاپۆرتێکیدا ڕۆژنامەى تایمزى بەڕیتانی ئاشکرایکرد: "ئەو وتانەى تورکیا دوورن لە ڕاستییەوە و ئەو وڵاتە خاوەنى مادەى فسفۆڕى سپییە". , ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە ئەوەشى خستوەتەڕو: "لە حکومەتە یەکلەدواى یەکەکانى بەڕیتانیا ڕەزامەندى بۆ حەفتا گرێبەستى فرۆشتنى چەک بە تورکیا دراوە، ئەوەش دڵنیابوەتەوە کە مادەى فسفۆڕى سپى لەو چەکانەدا هەن کە لە دوایین دوو دەیەدا بڕیتانیا بە تورکیاى داون". , چەند شارەزایەکى بەڕیتانیش بە ڕۆژنامەى تایمزیان وتوە، گەر پشکنین بۆ نمونەکانى شوێنى بۆردوومانەکان و برینى قوربانییەکانى بکرێت ڕون دەبێتەوە کە ئەو چەکە بەکارهێندراوە یان نا. , دیارترین قوربانى بۆردوومانەکانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان کە "بە چەکى فسفۆڕ بریندار بوە"، محەمەدى تەمەن 13 ساڵە کە هاوارەکەى زۆربەى میدیاکانى جیهانى گرتەوە، ئەو پزیشکانەى کە محەمەدیان بینیوە و شارەزایان دڵنیان کە لەو بۆردوومانانەدا تورکیا فسفۆڕى سپى بەکارهێناوە. , ,