گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوسیا: پێش وادەى دیاریکراو یەپەگە لەناوچەى ئارام کشایەوە

2019.10.29 - 18:07
ڕوسیا: پێش وادەى دیاریکراو یەپەگە لەناوچەى ئارام کشایەوە
ناس کورد- وەزیرى بەرگرى ڕوسیا ڕایگەیاند، پڕۆسەى کشانەوەى شەڕڤانانى کورد لە ناوچەى ئارام پێش وادەى دیاریکراو کۆتایی هاتووە، تورکیاش دەڵێت یەپەگە لەسنورەکە نەکشاوەتەوە. . سێرگى شویگو وەزیرى بەرگرى ڕوسیا ڕایگەیاند، پڕۆسەى کشانەوەى هێزە کوردییەکان لەو ناوچە ئارامەى کە تورکیا پلانى بۆ دروستکردنى کێشاوە لە باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا، پێش وادەى دیاریکراو کۆتایی هاتووە. . ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ وەزیرى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاندبوو، یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) هێشتا بەتەواوى نەکشاونەتەوە لەناوچەى ئارام. . بەپێی ڕێککەوتنى نێوان هەردوو سەرۆکى ڕوسیا و تورکیا، پێویستە شەڕڤانان بەقوڵایی 30 کیلۆمەتر بکشێنەوە، کە کاتژمێر شەشى ئێوارەى ئەمڕۆ ئەو وادەیەى بۆ پڕۆسەى کشانەوەکە دیاریکرابوو کۆتایی هات. . پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاندبوو، تورکیا بەتەنها یەپەگە لەو سنورە دەردەکات، ئەگەر ڕوسیا پابەندنەبێت بە ڕێککەوتنى سۆچییەوە.