گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆک وەزیرانى لوبنان دەستلەکاردەکێشێتەوە و خۆپیشاندەرانیش ئاهەنگ دەگێڕن

2019.10.29 - 17:11
سەرۆک وەزیرانى لوبنان دەستلەکاردەکێشێتەوە و خۆپیشاندەرانیش ئاهەنگ دەگێڕن
ناس کورد- سەعد حەریدى سەرۆک وەزیرانى لوبنان بریاریدا دەستلەکاربکێشێتەوە، خۆپیشاندەرانیش بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن. . حەریرى کەمێک لەمەوبەر لە وتارێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "گەیشتوینەتە رێگەیەکى داخراو، پێویستە کارێک بکەین بۆ ڕوبەڕووبونەوەى ئەم قەیرانە، دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەشى سەرۆک کۆمار دەکەم". . بەپێی کەناڵى سکاى نیوز، دواى ڕاگەیاندنى دەستلەکارکێشانەوەى حەریرى، خۆپیشاندەرانى بەیروتى پایتەختى ئەو وڵاتە دەستیان کرد بە ئاهەنگ گێڕان. . حەریرى جەختیکردەوە، هیچ پۆستێک گەورەتر نییە لەوڵات، بۆیە بڕیاریداوە دەستلەکاربکێشێتەوە. . بڕیارەکەى حەریرى هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامى خۆپیشاندانەکانى لوبنان دژى گەندەڵى و خراپى دۆخى دارایی. . لەڕۆژى 17ى ئەم مانگەوە، سەدان هەزار کەس خۆپیشاندانیان لە بەیروت و چەند ناوچەیەکى دیکەى لوبنان دەستپێکردووە، کە بەگەورەترین خۆپیشاندان دادەنرێت لەماوەى زیاتر لە 15 ساڵدا کە ئەو وڵاتە بەخۆوەى بینیبێت. . سەعد حەریرى هەفتەى ڕابردوو هەوڵیدا لەڕێگەى کۆمەڵێک چاکسازییەوە، کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنێت، بەڵام بڕیارەکانى خۆپیشاندەرانى ڕازینەکرد.