گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى کوژراو و بریندارانى خۆپیشاندانەکانى کەربەلا بڵاوکرایەوە

2019.10.29 - 16:24
ئامارى کوژراو و بریندارانى خۆپیشاندانەکانى کەربەلا بڵاوکرایەوە
ناس كورد- کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، ژمارەی کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی شاری کەربلای بڵاوکردەوە، یەک کەس کوژراوە و نزیکەى 200 کەسی دیکەش بریندار بوون. , ئەمڕۆ سێشەممە 29ى تشرینی یەکەمی 2019، کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئامارى کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی شاری کەربلای بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکردووە: "لە ئاکامی ئاڵۆزییەکانی دوێنێ شەوی ڕابردوو لە شاری کەربەلا، یەک کەس کوژراوە و 192 کەسی دیکەش بریندرابوون کە 142 کەسیان لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بوون". , هەروەها ئەوەش خراوەتەڕو، 140 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، کە 80 کەسیان لەئێستادا ئازاد کراون و 60 کەسی تریش هێشتا لە زیندانەکاندان. , ماوەی پێنج ڕۆژە خۆپیشاندانەکان لە بەغداد و شارەکانی دیکەی عێراق سەریهەڵداوەتەوە، لە ئاکامیشدا دەیان کەس کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون. ,