گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ وێنەی ئەو سەگەی بڵاوکردوە کە شوێنی بەغدادی دۆزییەوە

2019.10.29 - 13:45
ترەمپ وێنەی ئەو سەگەی بڵاوکردوە کە شوێنی بەغدادی دۆزییەوە
ناس کورد- دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری خۆی لەتویتەر وێنەی ئەو سەگەی بڵاوکردووە کە بەشداریی لە پڕۆسەی ڕاوەدوونان و دۆزینەوەی بەغدادی کردووە و ناوەکەى ئاشکرا نەکرد. . ئەمڕۆ(سێشەممە، 29ى تشرینی یەکەمی 2019)، دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وێنەی ئەو سەگەی بڵاوکردووە کە بەشداریی لەپڕۆسەی ڕاوەدوونان و دۆزینەوەی بەغدادی کردبوو لە سوریا، ڕاشیگەیاند، ناوی سەگەکە پارێزراوە و ئاشکرا ناکرێت، سەگەکەشی بە "ئازا و جوان" وەسفکرد، وتیشی ئەو سەگە "ئەرکێکی مەزنی ئەنجامداوە". . هاوکات،مارک میلی، سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند،" بەهیچ شێوەیەک زانیاری لەسەر ئەو سەگە بڵاوناکەنەوە، بەڵام ترەمپ پیێوابووە باشتر وایە وێنەی سەگەکە بڵاوبکرێتەوە بێ ئەوەی ناوەکەی ئاشکرا بکرێت". . سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەو سەگە ڕۆڵی باڵای هەبووە لە دۆزینەوەی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەى ڕێکخراوی داعش، ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە سەگەکە سەر بەهێزە سەربازییە تایبەتییەکانی ئەمریکایە و لەکاتی بەشداریکردنی لە پڕۆسەی کوشتنی بەغدادی لە نزیک شاری ئیدلب بریندار بوو، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەر چاک بووەتەوە. .