گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسەدە دوو پارچە جلی ژێرەوەی بەغدادی دەستکەوتووە، چى لێدەکەن؟

2019.10.29 - 11:32
هەسەدە دوو پارچە جلی ژێرەوەی بەغدادی دەستکەوتووە، چى لێدەکەن؟
ناس کورد- هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دوو پارچە جلی ئەبوبەکر بەغدادیان لە کەسێکی نزیکییەوە دەستکەوتووە و دەیانەوێت پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ئەنجام بدەن، تا بێگومان بن لەوەى ئەو کەسەی کوژراوە بەغدادی بووە. . پۆڵات جان، ڕاوێژکاری (هەسەدە) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە: " لە کەسێکی نزیکی ئەبوبەکر بەغدادییەوە دوو پارچە جلی ژێرەوەیمان دەستکەوتووە، بۆ ئەوەی پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ئەنجام بدەین". . ئەو ڕاوێژکارەی هەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە، دەیانەوێت 100٪ دڵنیابن کە ئەو کەسەی کوژراوە بەغدادی بووە. . درەنگانی شەوی 26ی تشرینی یەکەمی 2019 لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی نیوان هێزێکی ئەمریکا و هەسەدەدا، ئەبوبەکر بەغداد، خەلیفەی داعش کوژرا و دواتر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی کوشتنی بەغدادی ڕاگەیاند. . هەرچەندە پاش تەواوبوونی ئۆپراسیۆنەکە، پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ تەرمەکە کرابوو و ئەوە ڕاگەیەندرا کە بەغدادی بووە، بەڵام بە وتەی پۆڵات جان هەسەدە دەیەوێت دڵنیاتربن لە پشکنینەکان. .