گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەفتەیەک بوو لە بوارەکەی کاری دەستکەوتبوو

چیرۆکێکی کاریگەری خۆپیشاندەرێک کە شەوی ڕابردوو لە خۆپیشاندانەکاندا کوژرا

2019.10.29 - 09:40
چیرۆکێکی کاریگەری خۆپیشاندەرێک کە شەوی ڕابردوو لە خۆپیشاندانەکاندا کوژرا
ناس کورد- چیرۆکی کوژرانی چالاکوانێکی عێراقی لە خۆپیشاندانەکاندا کە بەشداری لە خۆپیشاندان دژی سێ کابینەی حکومەتی عێراق کردووە، کاردانەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە. . سەفا سەرای، ئەو خۆپیشاندەرەی شەوی ڕابردوو لەنێو خۆپیشاندانەکانی عێراق کوژرا و چیتر لە نێو خۆپیشاندانەکانی عێراقدا نابینرێت، کە لە ساڵی 2011ەوە بەردەوام بەشداری خۆپیشاندانەکانی کردووە. . سەفا خەڵکی شاری بەغدا بوو، ئەو بەشی پڕۆگرامسازی لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر خوێندبوو، سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەبێ کەوتن تەواو کرد، هەرچەندە لەکاتی خوێندنیدا لە بازاڕی جەمیلە لە بەغدا حەماڵی دەکرد. 1235434_419250904864439_977349434_n.jpg . سەفا هەفتەی ڕابردوو گەیشت بە ئاواتەکەی، کاتێک لە بوارەکەی خۆیدا لە کۆمپانیایەکی ئەهلی دامەزرا و دەستی بە کارکردن کرد، بەڵام لەسەر کارە نوێیەکەی هەفتەیەکى تەواو نەکرد و بە فیشەکى هێزە ئەمنییەکان کوژرا. . سەفا لە هەرسێ کابینەی حکومەتی عێراق لە سەردەمی نوری مالیکی و حەیدەر عەبادی و عادل عەبدولمەهدی بەشداریکردووە و لە سەرجەمیاندا تووشی ئازاردان و گرتن و لێدان بووەتەوە. 72627075_2335109819945195_2466095171104669696_n-768x576.jpg . بە وتەی هاوڕێکانی، چەندین جار لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە، بەڵام ئەو بۆ ڕۆژی دواتر لە ڕۆژی پێشتر گەرموگوڕتر چووەتەوە ناو خۆپیشاندانەکان و لەو هەڕەشانە نەترساوە. . بەر لە کوژرانى پەیامێکى ئاراستەى هێزەکانی حەشدی شەعبی کرد و جگە لەوەى ستایشیان دەکات داوای لێکردوون کە خۆیان تێوە نەگلێنن لەو یارییەی پێیان دەکرێت و هەندێک لایەن دەیانەوێت دژی خۆپیشاندەران بەکاریان بهێنن. 456-.jpg . سەفا سەرای، لەساڵی 1993 لە گەڕەکی جەمیلە لە بەغدا لەدایکبووە، ساڵی 2017 دایکی بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچى دوایى کرد، خۆشی شەوی ڕابردوو لە خۆپیشاندانەکانی شاری بەغدا کوژرا. WhatsApp-Image-2019-10-29-at-6.10.07-AM.jpeg   47247272_1808290552627127_9153374364966584320_n-768x576.jpg 1-5-768x512.jpeg 1-3-768x512.jpeg       .