گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش خوێندکاران مامۆستایانی عێراقیش بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و پشتیوانى خۆپیشاندانەکان دەکەن

2019.10.28 - 22:40
پاش خوێندکاران مامۆستایانی عێراقیش بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و پشتیوانى خۆپیشاندانەکان دەکەن
ناس کورد- سەندیکای مامۆستایانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بایکۆتی دەوامی خوێندن دەکەن و سیاسەتی "داپڵۆسین" دژ بە خۆپیشاندەران ڕەتدەکەنەوە. , ئەمڕۆ دووشەممە 28ى تشرینی یەکەمی 2019، سەندیکای مامۆستایانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەیان خستەڕو، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بایکۆتی دەوامی خوێندن لە عێراق دەکە، دەشڵێن: "سیاسەتی سەرکوتکردن و داپڵۆسین دژ بە خۆپیشاندەران ڕەتدەکەینەوە". , لە ڕاگەیەندراوەکەی سەندیکای مامۆستایاندا ئەوەش هاتوە،بڕیاری بایکۆتکردنی دەوامی خوێندن پاش کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ناوەندیی سەندیکای مامۆستایانی عێراق هاتوە کە ئەمڕۆ ئەنجامدراوە. , سەندیکاکە ئەوەشى ڕاگەیاندووە: بایکۆتکردنی خۆیندن لە سبەی سێشەممەوە دەستپێدەکات و بەردەوام دەبێت، تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتو"، بایکۆتەکەش هەمو پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە تەنها پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نەبێت. , ,