گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر داواى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکات و حکومەتیش ڕەتیدەکاتەوە

2019.10.28 - 20:11
سەدر داواى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکات و حکومەتیش ڕەتیدەکاتەوە
ناس کورد- موقتەدا سەدر بە تویتێک داوا لە عەبدولمەهدی دەکات پچێتە پەرلەمان و بانگەواز بۆ هەڵبژاردنێکی پێشوەختە بکات، حکومەتیش دەڵێت، هەڵبژاردنی پێشوەختە بە گوێرەی دەستور ڕێگە پێدراو نییە. , ئەمڕۆ دووشەممە 28ى تشرینی یەکەمی 2019، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق، لە تویتێکدا داوای لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، پچێتە پەرلەمان و بانگەواز بۆ هەڵبژاردنێکی گشتیی پێشوەختە بکات، هەروەها داواشی لە خۆپیشاندەران کرد بەردەوام بن لە خۆپیشاندانەکانیان. , سەدر داوای کردووە، هەڵبژاردنەکان بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت، ڕێگەش نەدرێت هیچ حیزبێکی بەشداربووی پڕۆسەی سیاسیی ئێستای عێراق بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا بکات، تەنها ئەو حیزبانە نەبێت کە  گەڵ ڕێگەیان پێبدات. , ڕێبەرى ڕەوتى سەدر داوای ئەوەشی کردووە، گۆڕانکاری ڕیشەیی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا بکرێت لەڕوی کارمەندان و یاساکەیەوە بەجۆرێک بگونجێت لەگەڵ داواکارییەکانی خەڵکی عێراق. , لەکۆتایی تویتەکەیدا سەدر داوا لە خۆپیشاندەران دەکات، بەردەوام بن لە خۆپیشاندانەکانیان. , لاى خۆشیەوە حکومەتی عێراق، لە ڕێگەی وتەبێژەکەیەوە سەعد حەدیسی،  وەڵامی سەدری دایەوە و ڕایگەیاند: "لەبەر ئەوەی پەرلەمانی عێراق بوونی هەیە، بەگوێرەی دەستور هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕێگە پێدراو نییە، ئەگەر پەرلەمان خۆی هەڵنەوەشێنێتەوە". , ئەمڕۆ چوارەم ڕۆژى خۆپیشاندانەکانى عێراق بو، بڕیاریشە سبەى سەرجەم چین و توێژەکان بە مامۆستایان و خوێندکارانەوە بچنە سەر شەقام و خۆپیشاندانەکان بەردەوامییان هەبێت. , ,