گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆكه‌یه‌كى نهێنى ئه‌مریكى درێژترین گه‌شتى بەدەورى زەویدا ئەنجامدا

2019.10.28 - 16:03
فڕۆكه‌یه‌كى نهێنى ئه‌مریكى درێژترین گه‌شتى بەدەورى زەویدا ئەنجامدا
ناس کورد- هێزه‌ ئاسمانی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، فڕۆكه‌یه‌كى نهێنى تایبه‌ت به‌ پنتاگۆن له‌جۆرى ئێكس 36B  كۆتایى به‌درێژترین گه‌شتى هێناوه‌ كه‌ دوو ساڵى پێچووه و له‌فلۆریدا نیشتووه‌ته‌وه‌،‌ کە به‌مه‌به‌ستى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى پێشكه‌وتنى سه‌ربازى ئەنجامیداوە. . هێزى ئاسمانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى ڕونكردووه‌ته‌وه‌، فڕۆكه‌کە له‌لایه‌ن كۆمپانیاى بۆینگه‌وه‌ دروستكراوه‌ و بێ فڕۆكه‌وانه‌، له‌دواى گه‌شتێكى 780 ڕۆژه‌ى به‌ده‌ورى زه‌ویدا بۆ مه‌به‌ستى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى زانستى سه‌ربازى گه‌یشتووه‌ته‌ ناوه‌ندى كیندى ئاسمانى تایبه‌ت به‌ وێستگه‌ى ناساى ئه‌مریكا. . فڕۆكه‌كه‌ له‌ساڵى 2017 ه‌وه‌ له‌ناو فڕۆكه‌یه‌كى ڤاڵكۆن نۆى كۆمپانیاى سپێس ئه‌كسدا ڕه‌وانه‌ى ئاسمان كراوه‌، کە قه‌باره‌یه‌كى بچوكى هه‌یه‌ و دیزاینه‌كه‌شى به‌شێوه‌یه‌ك كراوه‌ کە هاوتەریب بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندێتى ئاژانسى ناسادا. . له‌لایه‌ن نوسینگه‌ توانا چاودێرییه‌كانى هێزى ئاسمانى ئه‌مریكییه‌وه‌، فڕۆكه‌كه‌ خراوه‌ته‌ به‌ر چه‌ند ئه‌زمونێكى ته‌كنه‌لۆژى نهێنیى جیاجیاى تایبه‌ت به‌ ژینگه‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌. . باربر بارێت وه‌زیرى چه‌كه‌ ئاسمانیه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ڵێت، کارى فڕۆكه‌ى  ئێكس 36B  ده‌بێته‌ هۆى سه‌ركه‌وتنى زیاتر له‌پرۆسه‌ى پێشخستنى هێزى ئاسمانى ئه‌مریكا. . له‌گه‌ڵ نیشتنه‌وه‌یدا هێزى ئاسمانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ماوەى ئه‌و گه‌شته‌ نهێنیه‌ى كه‌ فڕۆكه‌ى  ئێكس 36Bى ئه‌مریكى و ماوه‌ى دروستكردنى كه‌ پێیچووه‌ بریتیه‌ له‌ 2865 ڕۆژ.