گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانى عێراق ئیمتیازات و دەرماڵەى سەرجەم پلە باڵاکانى هەڵوەشاندەوە

2019.10.28 - 15:33
پەرلەمانى عێراق ئیمتیازات و دەرماڵەى سەرجەم پلە باڵاکانى هەڵوەشاندەوە
ناس کورد-   پەرلەمانى عێراق لە دانیشتنى ئەمڕۆیدا بڕیاریدا "ئیمتیازات و دەرماڵەى سەرجەم پلە باڵاکانى عێراق لە سەرۆکەوە هەتا بەڕێوەبەری گشتی هەڵبوەشێنێتەوە". .   لەدانیشتنى ئاسایى ئەمڕۆ (دووشەممە)ى پەرلەمانى عێراقدا سەرجەمى ئیمتیازات و دەرماڵەکانى سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق و ئەنجوومەنى نوێنەران و گەورە بەرپرسان و راوێژکار و بریکارانى وەزیر و بەرێوەبەرە گشتییەکان و دەستە سەربەخۆکان و دەسەڵاتى دادوەرى و دەستەى دەستپاکى و دادگاى ئیتیحادى و ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى و پارێزگارەکان، هەڵوەشێنرایەوە. . بریارەکەى پەرلەمانى عێراق لەمڕۆوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە. . هەروەها پەرلەمانى عێراق بڕیاریدا ئەنجومەنی پارێزگاکان (تا کاتی هەڵبژاردنەکان) هەڵبوەشێنرێتەوە و بەگوێرەى بڕیارەکە بوونەتە سەرچاوەی گەندەڵی. . هاوکات پەرلەمانى عێراق بریاریدا لیژنەیەک بۆ هەموارکردنەوەى دەستور پێکبهێنێت و داواى لە پارێزگاکان کرد بودجەی داراییان ئاڕاستەى لیژنەی دارایی بکەن. .