گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات

2019.10.28 - 14:09
مەسرور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات
ناس کورد –   مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات. . ئەمڕۆ، دووشەممە، 28ی تشرینی یەکەمی 2019، ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی تورکیا دەکات". . ئیبراهیم کاڵن ئاماژەی بەوەشدا "سەردانەکە پەیوەندی بە ڕوداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەوە نییە و دەمێکە پلانی بۆ دانراوە". . وتیشی "لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ سەردانەکە دەکرێت و تا ئێستا دیار نییە مەسرور بارزانی لەگەڵ کێدا کۆدەبێتەوە". . میدیاکانی تورکیا کات‌ و ئامانجی سەردانەکەی مەسرور بارزانیان دیارینەکردووە، بەڵام پێدەچێت پەیوەندییەکانی نێوان هەولێرو ئەنقەرە، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی بێت. . سەردانەکەی مەسرور بارزانی دەبێـتە یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی هەرێم، دوای ئەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی وەرگرت.