گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕی قورس بەردەوامە

سەرێکانى؛ هەسەدە تانکێکی تورکیای تێکشکاند

2019.10.28 - 11:26
سەرێکانى؛ هەسەدە تانکێکی تورکیای تێکشکاند
ناس کورد-   سوپای تورکیا هێرشیکردە سەر گوندێکی نزیک سەرێکانی و لە بەرامبەردا هەسەدە وەڵامی توندی هێرشەکەى دەداتەوە و تانکێکیان تێکشکاندووە. . ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، "سوپای تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی هێرشیانکردووەتەوە سەر گوندی بابلخێر لە ناحیەی زرکانی سەر بە شاری سەرێکانی و هەسەدەش بەتوندی وەڵامیان داونەتەوە". . ئاماژە بەوەشکراوە، هەسەدە  تانکێکی سوپای تورکیای تێکشکاندووە و ڕیگریکردووە لەوەی بچنە ناو گوندەکەوە. . تائێستا شەڕ لەنێوان هەردوولادا بەردەوامە، هیچ ئامارێکی تایبەت بە شەهیدبوونی شەڕڤانان و کوژرانی سەرباز و چەکدارە هاوپەیمانەکانى تورکیا بڵاونەکراوەتەوە.