گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا: لێکتێگەیشتن لەگەڵ ڕوسیا ماناى سازشکردن نییە

2019.10.28 - 09:21
ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا: لێکتێگەیشتن لەگەڵ ڕوسیا ماناى سازشکردن نییە
ناس کورد- ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ ڕوسیا و کشانەوەى هەسەدە لە سنورەکانەوە بۆ ناو شارەکان، ماناى سازشکردن نییە لە مافى بەرگریکردن لە خۆیان و دەستکەوتەکانیان. . ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ڕەزامەندن لەسەر ئەو لێکتێگەیشتنەى لەنێوان ئەنجومەنى سوریاى دیموکرات و ڕوسیا کراوە و پاڵپشتى دەکەن. . باسى لەوشکردووە، ڕوسیا پێی ڕاگەیاندوون کە گرەنتى رێگریکردن لەهەر مەترسییەک دەکات بۆ سەر ناوچەکانیان، ئەوەش بەرەوپێشچونێکى ئیجابی بووە لەناوچەکە بە ئاڕاستەى سنوردانان بۆ تورکیا. . ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا جەختیشیکردووەتەوە لەسەر پێویستى بەدواداچوونى ڕوسیا بۆ ئەو پێشێلکاریانەى تورکیا ئەنجامیدەدات، بەتایبەتى پیشێلکردنى ئاگربەست و سوربوون لەسەر شەڕ و هێرشکردنە سەر ناوچەکانیان. . باسى لەوەشکردووە، کشانەوەى هەسەدە لەسنورەوە بۆ ناو شارەکان و لێکتێگەیشتن لەگەڵ ڕوسیا لەبارەى بوونى پۆلیسى سەربازى ڕوسیا و هێزەکانى ئاشتى پارێز، ماناى ئەوە ناگەیەنێت کە سازش بکەن لەسەر مافى بەرگریکردن لەخۆیان و وەستانەوە لەبەردەم هیچ پێشێلکارییەکدا کە زیان لەگەل بگەیەنێت.