گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماڵپەڕێکى ئەمریکی: هێزە تایبەتەکەى ئەمریکا لە هەولێرەوە ڕۆشتونەتە سوریا بۆ ئۆپراسیۆنى کوشتنى بەغدادى

2019.10.27 - 21:01
ماڵپەڕێکى ئەمریکی: هێزە تایبەتەکەى ئەمریکا لە هەولێرەوە ڕۆشتونەتە سوریا بۆ ئۆپراسیۆنى کوشتنى بەغدادى
ناس کورد- بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى ماڵپەرى فۆرن پۆلیسى ئەمریکى، ئەو فڕۆکە و هێزە تایبەتەکەى ئۆپراسیۆنى کوشتنى ئەبوبەکر بەغدادییان ئەنجامداوە، لە هەولێرەوە ڕۆشتون بۆ ئەنجامدانى ئەرکەکەیان، مەزڵوم کۆبانیش تاکە کەسێکى بیانى بوە کە ئاگادارى کردەکەى ئەمریکا بوە. , لە ڕاپۆرتێکیدا ماڵپەڕى فۆرن پۆلسیى ئەمریکى کە لەبارەى ئۆپراسیۆنى کوشتنى ئەبوبەکر بەغدادى سەرکردەى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش بڵاویکردووەتەوە، لەزارى سەرکردەیەکى باڵاى ئەمریکى کە بەرپرسیارییەتى لە وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتە هەیە، ئاشکرایکردووە: "ئەو فڕۆکەى جۆرى هێلیکۆپتەر و هێزە تایبەتەکەى ئەمریکا کە ئۆپراسیۆنى کوشتنى ئەبوبەکر بەغدادییان ئەنجامداوە، لە هەولێرەوە ڕۆشتون و لەناوخاکى سوریاشەوە". , ماڵپەرە ئەمریکییەکە ئەوەشى خستوەتەڕو: "هێزە کوردییەکانى سوریا ماوەى پێنج مانگ لەگەڵ ئەمریکادا کاریان کردووە بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە، هەروەها ژەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانى فەرماندەى گشتیی هەسەدە، تاکە کەسێکى بیانى بوە، بە ئامانجکردنى بەغدادى زانیوە". , مەزڵوم کۆبانى بە فۆرن پۆلسیی ڕاگەیاندووە: "ئۆپراسیۆنى لەناوبردنى بەغدادى بۆ ماوەى یەک مانگ دواکەوتوە، بەهۆى ئەو لەشکرکێشییەى تورکیا بۆسەر باکورى سوریا". , ئێوارەى ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکى ڕێکخراوی داعشی ڕاگەیاند و وتی: “کوردەکان هاوکاریی هەواڵگرییان کردین، دەمەوێت سوپاسی ڕوسیا، تورکیا، سوریا، عێراق و کوردانی سوریا بکەم کە هاوکارییان کردین.” , ,