گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستی خۆیان لەسەر حکومەتەکەی عەبدولمەهدی ڕاگەیاند

بارزانی و ڕاوێژکارى ئاسایشیی نیشتیمانیى عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە

2019.10.27 - 16:21
بارزانی و ڕاوێژکارى ئاسایشیی نیشتیمانیى عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە
ناس کورد- ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و فاڵح فەیاز، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کۆبوونەوە، هەردوولا پشتگیری خۆیان بۆ حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دووپاتکردەوە. , بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرژی و خۆپێشاندانەكانی بەغداد و پارێزگاكانی باشوری عێراق كرا، هەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق دووپاتكردەوە، لە جێبەجێكردنی چاكسازی و داوكارییە "ڕەواكانی" هاوڵاتییان و خۆپێشاندەران. , هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە بەشێكی كۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداد کراوە و  جەخت لە بەردەوامی و پتەوتركردنی ئەو پەیوەندییانە كراوەتەوە، لەپێناو چارەسەركردنی بنەڕەتیی كێشەكانی نێوان هەردوولا. , هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کە ڕێبەر گۆران، وەزیری ناوخۆی هەرێمیش تیایدا بەشداربوو، بارودۆخی سیاسیی و دواین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە تاووتوێ كران، ڕۆشناییش خراوەتە سەر مانەوەی هەڕەشەی تیرۆر و كاریگەرییەكانی لەسەر ناسەقامگیری و ئاساییشی عێراق و ناوچەكە. , ,