گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ناس کورد وەڵامى هەرێم بۆ عادل عەبدولمەهدى ئاشکرادەکات به‌زۆره‌ملێ نه‌وت ڕاده‌ستناكه‌ین

2019.10.27 - 12:07
ناس کورد وەڵامى هەرێم بۆ عادل عەبدولمەهدى ئاشکرادەکات  به‌زۆره‌ملێ نه‌وت ڕاده‌ستناكه‌ین
ناس کورد- نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌غدا ڕایگه‌یاند، بەزۆرەملێ نەوت ڕادەستى بەغدا ناکەن و مەبەستى عادل عه‌بدولمه‌هدیش له‌كۆنترۆڵكردنى نه‌وتى هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵه‌وه،‌ له‌چوارچێوه‌ى ڕێكه‌وتنى هاوبه‌شى هه‌رێم و به‌غدایه‌ نه‌ك بەشێوەى ‌زۆره‌ ملێ. . بەرەبەیانى ڕۆژى هەینى و چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندانەکانى عێراق، عادل عەبدولمەهدى لەوتارێکدا چەند بڕیارێکى بۆ چاکسازیکردن ڕاگەیاند و جەختیکردەوە کە نەوتى هەرێمى کوردستان دەخەنەوە ژێر کۆنتڕۆڵى خۆیان. . فارس عیسا نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا تایبه‌ت به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند "ئه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هه‌دى له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ وتوویه‌تى له‌چوارچێوه‌ى ڕێكه‌وتنى هاوبه‌شى هه‌رێم و فیدراڵى ده‌كرێت". . وتیشى "جگه‌ لە ‌رێكکه‌وتن له‌و باره‌یەوە ‌هیچ فشار و زۆره‌ ملێیه‌ك قبوڵناکەین، وه‌كو حكومه‌تى هه‌رێمیش به‌پێى مافه‌ ده‌ستوریه‌كان ڕێوشوێنه‌كان قبوڵدەکەین". . ماوەى چەند مانگێکە هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا سەرقاڵى دانوستانن بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان، لەناویاندا نەوت و بودجە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوون بە رێککەوتن. . بڕیاربوو لەچەند هەفتەى ڕابردوودا دانوستانى نێوان هەرێم و بەغدا لەو بارەیەوە دەستپێبکاتەوە، بەڵام بەهۆى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە هێشتا دانوستانەکان دەستیان پێنەکردووەتەوە. . پێشتر سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاندبوو، نزیک بوون لەوەى بگەنە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، بەڵام بەهۆى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە، ئەولەویەتى بەغدا گۆڕاوە. . لە ئێستادا حکومەتى عێراق هەموو قورسایی خستووەتە سەر روبەڕووبونەوەى خۆپیشاندانەکان و وەڵامدانەوەى داواکارییەکانیان، تا کۆتایی بەو خۆپیشاندانانە بهێنێت کە لە رۆژى هەینى یەوە دەستیان پێکردووەتەوە، یەکێک لەو ڕێگایانەش کە عەبدولمەهدى بڕیارى لەسەر داوە گۆڕانکاریی وەزارییە، بەڵام دیار نییە کام وەزیرانە دەگرێتەوە. . له‌باره‌ى ئەوەى ئایا فوئاد حوسێن وه‌زیرى دارایى عێراق له‌لیستى ئه‌و وه‌زیرانه‌دایە كه‌ عه‌بدولمه‌هه‌دى دەیەوێت بیانگۆرێت، فارس عیسا وتى "هیچ ئەگەرێکى له‌و شێوه‌یه‌ له‌ئارادا نییه‌، عه‌بدولمه‌هه‌دی خۆى ئه‌و كاره‌ ناكات مه‌گه‌ر له‌ئاینده‌دا فراكسیۆنه‌كان بیانه‌وێت له‌پرۆسه‌ى لێپرسینه‌وه‌دا ئه‌و كاره‌ بكه‌ن".