گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا گۆڕانى خێراى بەسەردا دێت بارانى بەخوڕ و باى سارد هەڵدەکات

2019.10.27 - 11:01
کەشوهەوا گۆڕانى خێراى بەسەردا دێت  بارانى بەخوڕ و باى سارد هەڵدەکات
ناس کورد –   بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێى شارەکانى کوردستانى بڵاوکردەوە، کەشناسێکى عێراقیش پێشبینی خێرا و کتوپڕى کەشوهەوا دەکات. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 27ی تشرینی یەکەمی 2019)،  ئاسمان نیچمە هەوردەبێت و لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو. هەروەها سبەینێ لەکاتى ئێوارەدا ئەگەرى بارینى نمە باران هەیە. . هاوکات واسق سەلامى شارەزاى بوارى کەشناسی عێراقى پێشبینیدەکات، ناوچەکانى باشورى عێراق بارانى بەخوڕ بیانگرێتەوە و بایەکى سارد لەو ناوچانە هەڵبکات. . ئاماژەى بەوەشکردووە، زۆربەى ناوچەکان گۆڕانکاریی خێرا و کتوپڕى کەشوهەوا دەیانگرێتەوە.