گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حكومه‌تى عێراق کارکردنى دوو کەناڵى ئاسمانى قه‌ده‌غه‌كرد

2019.10.27 - 10:24
حكومه‌تى عێراق کارکردنى دوو کەناڵى ئاسمانى قه‌ده‌غه‌كرد
ناس کورد- كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌ و حه‌ده‌سى نزیك له‌سعودیه‌ ڕایانگەیاند، به‌پاساوى نه‌بوونى مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ نوسینگه‌ى عێراقى كه‌ناڵه‌كانیان داخراون و ڕێگه‌ى كاركردنیان له‌و وڵاته‌دا لێ قه‌ده‌غه‌كراوه‌. . كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ گرته‌یه‌كى ڤیدیۆى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراقى بڵاو كرده‌وه‌ كه‌چوونه‌ته‌ ناو ئۆفیسى به‌غداى كه‌ناڵه‌كه‌ و ده‌ستیانكردووه‌ته‌ پشكنین و هه‌ڕه‌شەکردن‌ له‌كارمه‌نده‌كان. . كارمه‌ندێكى كه‌ناڵه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ له‌كاتى ڕوماڵكردنى خۆپیشاندانه‌كانى عێراقدا ئه‌و هێزه‌ به‌ده‌مامكه‌وه‌ چونه‌ته‌ سه‌ریان و پێیانووتون ئەگه‌ر به‌رده‌وام بن ئه‌وا له‌سێداره‌یان ده‌ده‌ن. . لە خۆپیشاندانەکانى سەرەتاى ئەم مانگەى بەغدا و پارێزگاکانى دیکەشدا، نوسینگەى چەند کەناڵێک داخران. . ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتى عێراق پێش دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندانەکان بڕیاریدابوو کە ڕێگە بەهیچ هێزێک نەدرێت هێرشبکاتە سەر کەناڵەکانى ڕاگەیاندن. . بەپێی ئامارەکان، لەماوەى دوو ڕۆژى خۆپیشاندانەکاندا لە ڕۆژانى هەینى و شەممە، لانى کەم 67 کەس کوژراون و سەدانى دیکەش برینداربوون.