گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدوو ڕۆژى خۆپیشاندانەکاندا 67 کەس کوژراون

عه‌بدولمه‌هدى دژە تیرۆرى عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان ڕادەسپێرێت

2019.10.27 - 10:06
 عه‌بدولمه‌هدى دژە تیرۆرى عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان ڕادەسپێرێت
ناس کورد- به‌فه‌رمانى عادل عه‌بدولمه‌هه‌دى بۆ كۆتایهێنان به‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هێزه‌كانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر به‌شه‌قه‌مەکانى به‌غداى پایته‌خت و شارى ناسریه‌دا بڵاوه‌یان پێكراوه‌، هاوكات ده‌ستیشیان كراوه‌ته‌وه‌ له‌ گرتنه‌به‌رى هه‌ر ڕێوشوێنیك بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان. . سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى بۆ ڕۆیته‌رز ئاشكرایكردووه‌، شه‌وى شه‌ممه‌ 26ى ئۆكتۆبه‌رى 2019، عادل عه‌بدولمه‌ه‌دى فه‌رمانى به‌ ده‌زگاى به‌ره‌نگارى تیرۆرى وڵاته‌كه‌ى كردووه‌ بۆ كۆتایى هێنان به‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى شاره‌كانى عێراق هه‌موو ڕێوشوێنیك بگرنه‌ به‌ر. . ئاماژەى بەوەشکردووە، لەڕۆژى دووه‌مى سه‌رهه‌ڵدانەوەى خۆپیشاندانه‌كاندا 15 کەس کوژراون و دەیانى دیکەش برینداربوون، لەهەردوو ڕۆژەکەشدا لانى کەم 67 کەس کوژراون و سەدانى دیکەش برینداربوون. . ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و دادگاى باڵاى عێراق جه‌ختیان كرده‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى "تیرۆریست" له‌گه‌ڵ بكوژى خۆپیشانده‌راندا ده‌كه‌ن. . لەڕۆژى هەینى یەوە خۆپیشاندان لەبەغدا و چەند شارێکى دیکەى عێراق دەستیپێکردووەتەوە، عادل عەبدولمەهدیش چەند بڕیارێکى چاکسازى دەرکردووە بۆ ڕازیکردنى خۆپیشاندەران، کە دیارترینیان گۆڕانکارى وەزاری و دادگاییکردنى گەندەڵکاران و کەمکردنەوەى موچەى پلە باڵاکانە بۆ نیوە.