گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەبوبەکر بەغدادى کوژرا

2019.10.27 - 08:25
ئەبوبەکر بەغدادى  کوژرا
ناس کورد- چەند میدیایەکى ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئەبوبەکر بەغدادى رابەرى ڕێکخراوى داعش، لە هێرشێکى ئەمریکادا لە سوریا "کوژراوە". . گۆڤارى نیوزویکى ئەمریکى لەزارى بەرپرسێکى سوپاى ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا هێرشێکى بۆ بەئامانج گرتنى ئەبوبەکر بەغدادى ئەنجامداوە و کوژراوە. .

هاوکات کەناڵى حورەى ئەمریکى لەزارى سەرچاوەیەکى باڵاى پنتاگۆنەوە گواستییەوە، یەکەیەکى سەربازى تایبەتى ئەمریکا سەر بە فیرقەى Navy Seal، ئۆپەراسیۆنێکى تایبەتیان ئەنجامداوە لە پارێزگاى ئیدلب و چەند سەرکردەیەکى داعشیان کوشتووە، کە ئەبوبەکر بەغدادیشیان تێدایە.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، پشکنینى دى ئێن ئەى بۆ تەرمى ئەبوبەکر بەغدادى دەکرێت و دواتر بەفەرمى هەواڵى کوژرانى ڕادەگەیەنرێت.

.

لەلایەکى دیکەوە، ئاژانسى ڕۆیتەرز لەزارى دوو بەرپرسی ئێرانەوە گواستییەوە، کە سوریا ئێرانى ئاگادارکردووەتەوە لەکوژرانى ئەبوبەکر بەغدادى.