گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موقتەدا سەدر داوا لەحکومەت دەکات دەستلەکاربکێشێتەوە

2019.10.26 - 20:39
موقتەدا سەدر داوا لەحکومەت دەکات دەستلەکاربکێشێتەوە
ناس کورد- موقتەدا سەدر، رێبەرى ڕەوتی سەدر لەعێراق، ڕایگەیاند "بۆ ئەوەی گەل دەستبەرداری کوشتن و سوتاندن بێت، دەبێت گەندەڵکاران دەستبەرداری دەسەڵات بن". . ئەمڕۆ (شەممە،26ى تشرینی یەکەمی 2019) نوسینگەی ڕەوتی سەدر لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی موقتەدا سەدر، رێبەرى ڕەوتی سەدری لەعێراق بڵاوکردووە کە تیایدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکات و دەڵێت :"ئەگەر دەتانەوێت گەل دەستبەرداری کوشتن و سوتاندن بێت ئەوا ئەی گەندەڵکاران دەبێت دەستبەرداری دەسەڵات بن". . ئاماژە بەوەش دەکات، هەندێ کەس پێیان وایە مانگرتن و خۆپیشاندان چارەسەر نییە، ئەی سوربوون لەسەر باوەشکردن بە دەسەڵاتدا چارەسەرە؟". . لەڕاگەیاندراوەکەدا سەدر، روونیدەکاتەوە :"ئەگەر ئەم حکومەتە نەتوانێت چارەسەری کەلێنەکانی حکومەتەکانی پێش خۆی بکات ئەوا ئەم حکومەتە و حکومەتەکانی پێشوتریش هیچ خێر و بێرێکیان بۆ خەڵکی عێراق نەبووە، باشتر وایە دەستلەکاربکێشنەوە، ئیتر بەسە زەبر و زەنگ و داپڵۆسین". . سەدر لە ڕاگەیاندراوەکەدا پاڵپشتی خۆپیشاندەران دەکات و دەڵێت:" ئەوانە کۆمەڵانێکن دەیانەوێت بە سەربەرزی بژین لە نیشتمانەکەیاندا، ئەی سەرۆک وەزیران تۆ خاوەنی پڕۆژی چاکسازی نەبوویت؟ ئەی بۆ گویڕایەڵی خۆپیشاندەران نابیت؟ بۆ پاڵپشتیان ناکەیت؟، وەڵامدانەوەی خەڵک بە ئاگر و ئاسن نابێت". . سەدر لەڕاگەیاندراوەکەدا، داوا لە دانایان و پیاو ماقوڵانی عێراق دەکات، بەزووترین کات چارەسەر بۆ ئەم دۆخە نالەبارە بدۆزنەوە بۆ ئەوەی عێراق، نەخزێتە نێو ئاگری شەڕی ناوخۆوە. . لە کۆتایشدا موقتەدا سەدر ئاماژە بەوە دەکات "بە ویستی خۆتان دەستلەکاربکێشنەوە پێش ئەوەی بەزۆر ئەو کارەتان پێ بکرێت، چاکسازی ئەنجام بدەن پێش ئەوەى لەکار لاببرێن". .