گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ: لەکاتى نمایشدا ورچێک پەلامارى راهێنەرەکەى دەدات

2019.10.26 - 19:40
ڤیدیۆ: لەکاتى نمایشدا ورچێک پەلامارى راهێنەرەکەى دەدات
ناس کورد- لە سێرکێکی وڵاتی ڕوسیا ورچێک لە کاتی نمایشکردندا لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕاهێنەرەکەی دەردەچێت و پەلاماری دەدات. . بە گوێرەی ئاژانسی"تاس"ی ڕوسی، لە سێرکێکی شاری ئۆلۆنیتس، کە دەکەوێتە باکوری وڵاتی ڕوسیا، ورچێک لەکاتی نمایشکردندا بە هۆکارێکی نادیار لەژێر کۆنتڕۆڵی ڕاهێنەرەکەی دەردەچێت و پەلاماری دەست و قۆڵی دەدات و بە شێوەیەکی کتوپەڕ دەیدات بە زەویدا. . بە گوێرەی هەواڵەکەی ئەو ئاژانسە ڕوسییە، ورچەکە بە شێوەیەکی کتوپڕ هەڵچووە ئەوەش وایکردووە ئەو جەماوەرەی کە لە سێرکەکە بوون بۆ تەماشاکردنی نمایشەکە  تووشی شڵەژان  و ترسێکی  زۆر ببنەوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، کارمەندانی سێرکەکە توانیوویانە بە خێرایی کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەن و ورچەکە هێور بکەنەوە، خۆشبەختانەش هیچ کەس لە  ئامادەبووان و کارمەندانی سێرکەکە تووشی ئازار نەبوونەتەوە. . بە گوێرەی وتەی خاوەنی سێرکەکە هۆکاری سەرەکی هەڵچوونی ورچەکە بە هۆی تیشکی کامێرای مۆبایلەکانی ئامادەبووانی سێرکەکە بووە لەکاتی وێنەگرتنی نمایشەکەدا. https://youtu.be/rGNLGGvwdbI .