گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگاى فیدراڵى هەڵوێستى خۆى لەسەر خۆپیشاندانەکان ڕاگەیاند

2019.10.26 - 13:45
دادگاى فیدراڵى هەڵوێستى خۆى لەسەر خۆپیشاندانەکان ڕاگەیاند
ناس کورد-   دادگاى فیدراڵى عێراق پشتیوانی بۆ داواکارى خۆپیشاندەران ڕاگەیاند و جەختیکردەوە کە پێویستە ڕێگە لە هاوڵاتیان نەگیرێت لەکاتێکدا دەیانەوێت مافى دەستورى خۆیان بەجێبهێنن.  . ئیاس ساموک وتەبێژى دادگاى فیدراڵى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "دادگاى فیدراڵى جەختدەکاتەوە لەسەر پشتیوانى داواکاریی دەستورى و یاسایی خۆپیشاندەران و دەربڕینى ناڕەزایی".  . جەختیشیکردەوە، دادگاى فیدراڵى پێیوایە نابێت زیان بەو هاوڵاتییانە بگەیەنرێت کە گوزارشت لە داواکارییەکانیان دەکەن، لە چوارچێوە دەستوریییەکاندا، ناشبێت زیان بە موڵک و ماڵى گشتى و تایبەت بگەیەنرێت.  . دوێنێ هەینى خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی دوایین ئاماریش لە خۆپیشاندانەکاندا 30 کەس کوژراون و 2312 کەسى دیکەش برینداربوون.