گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەژێر پاسەوانى ئەمریکییەکاندا نەوت دەگوازرێتەوە دەرەوەى سوریا

ڕوسیا لەسەر بیرە نەوتەکانى ڕۆژئاواى کوردستان هاتەدەنگ

2019.10.26 - 10:19
ڕوسیا لەسەر بیرە نەوتەکانى ڕۆژئاواى کوردستان هاتەدەنگ
ناس کورد- وەزارەتى بەرگرى ڕوسیا ، ئەمریکاى تۆمەتبارکرد بە "دەستبەسەرداگرتنى" بیرە نەوتەکانى ڕۆژئاواى کوردستان و گواستنەوەى نەوتەکەى لەژێر پاسەوانى ئەمریکییەکاندا بۆ دەرەوەى سوریا. . وەزارەتەکە وێنەیەکى بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن مانگە دەستکردەکانەوە تۆمارکراوە و ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو وێنانە دەریدەخەن کە نەوت دەگوازرێتەوە دەرەوەى خاکى سوریا. . جەختیشیکردووەتەوە، دەستبەسەرداگرتنى بیرە نەوتەکانى رۆژهەڵاتى سوریا لەلایەن واشنتنەوە، لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى جێگەى نیگەرانییە. . هەفتەى ڕابردوو بەرپرسانى ئەمریکا رایانگەیاند، بە هاوبەشى لەگەڵ هێزەکانى سوریاى دیموکرات بیرە نەوتەکانى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا دەپارێزن و ڕێگەنادەن ئەو بیرە نەوتانە لەلایەن داعش و گروپە چەکدارەکانەوە دەستیان بەسەردا بگیرێت.