گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق: مامه‌ڵه‌ى تیرۆریست له‌گه‌ڵ بكوژى خۆپیشانده‌راندا ده‌كه‌ین

2019.10.26 - 09:07
ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق: مامه‌ڵه‌ى تیرۆریست له‌گه‌ڵ بكوژى خۆپیشانده‌راندا ده‌كه‌ین
ناس کورد- ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق كه‌ پێكدێن له‌چه‌ند هێزێكى ئه‌منیى عێراقى هاوبه‌ش ڕایگه‌یاند، هه‌ندێك لایه‌ن خۆپیشاندانه‌كانیان قۆستووه‌ته‌وه‌ بۆ كوشتنى خه‌ڵك و سوتاندنى موڵك و ماڵى گشتى، ده‌شڵێت "مامه‌ڵه‌ى تیرۆریست" له‌گه‌ڵ بكوژى خۆپیشانده‌راندا ده‌كه‌ن. . له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌كاتێكدا خۆپیشاندان بۆ داواكردنى مافه‌ ڕه‌واكان ده‌ستیپێكردووه‌ و كه‌مافێكه‌ ده‌ستور دیاریكردووه‌، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌رفه‌ته‌كه‌یان بۆ كوشتنى خه‌ڵكى و برینداركردنیان و سوتاندنى موڵك و ماڵى گشتى و ماڵى خه‌ڵكى و تاڵانى بێویژدانانه‌ قۆستووه‌ته‌وه‌". . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانییه‌وه‌ به‌پێى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تاوانباران و تێكده‌راندا ده‌كات و به‌پێویستیشى ده‌زانێت ڕێوشوێنى به‌په‌له‌ و مه‌یدانى بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌و یاسا شكێنیه‌ دابنرێت. . ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشدارى ئه‌وه‌شیداوه‌، ئه‌وه‌ى ئاسایشى هاوڵاتییان بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى توندى ده‌رهه‌ق ده‌كرێت، داواش له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كات هه‌ر كه‌سێك "له‌و تێكده‌رانه"‌ چووه‌ ڕیزه‌كانیانه‌وه‌ ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌ و ڕێگه‌شیان پێنه‌ده‌ن. . دوێنێ هەینى خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی دوایین ئاماریش لە خۆپیشاندانەکاندا 30 کەس کوژراون و 2312 کەسى دیکەش برینداربوون.