گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانى عێراق کۆبوونەوەیەکى نائاسایی لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە ئەنجام دەدات

2019.10.26 - 08:47
پەرلەمانى عێراق کۆبوونەوەیەکى نائاسایی لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە ئەنجام دەدات
ناس کورد- ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق کۆبوونەوەیەکى نائاسایی ئەنجام دەدات، بۆ تاوتوێکردنى داواکارییەکانى خۆپیشاندەران. . سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پەرلەمان ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکى بەپەلە و نائاسایی ئەنجام دەدات، بۆ تاوتوێکردنى داواکارییەکانى خۆپیشاندەران و بڕیارەکانى ئەنجومەنى وەزیران و چاکسازییەکان. . ئاماژەى بەوەشکردووە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر یەکى پاش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت. . دوێنێ هەینى خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی دوایین ئاماریش لە خۆپیشاندانەکاندا 30 کەس کوژراون و 2312 کەسى دیکەش برینداربوون.