گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئه‌ردۆگان وا تێگه‌یشتوه‌ وڵاتانى ئازادیش زیندانى ڕۆژنامه‌نوسانن

ئەردۆگان سکاڵا لەسەر گۆڤارێکى فەڕەنسى تۆمار دەکات بەهۆى ئەوەى باسى مافى کوردى کردووە

2019.10.25 - 22:09
ئەردۆگان سکاڵا لەسەر گۆڤارێکى فەڕەنسى تۆمار دەکات بەهۆى ئەوەى باسى مافى کوردى کردووە
ناس کورد- میدیاكانى توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌ردۆگان به‌ تۆمه‌تى ناوزڕاندنى سكاڵاى یاسایى له‌سه‌ر گۆڤارى (لۆبوان)ى فه‌ره‌نسى تۆمار كردووه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕۆژنامه‌كه‌ ڕاپۆرتێكى له‌سه‌ر مافى كورد له ‌ڕۆژئاوا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، کە له‌ مانشێتى به‌رگى گۆڤارەکە نوسیویه‌تى "كوا مافى كورده‌كان كه‌ ئه‌ردۆگان پێشلی ده‌كات؟". , حسێن ئایدن، پارێزه‌رى ئه‌ردۆگان به‌ میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، هۆكارى تۆماركردنى سكاڵاكه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و گۆڤاره‌ چه‌ند ڕسته‌یه‌كى به‌كارهێناوه‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ هه‌وڵى داوه‌ ناوى ئه‌رۆدگان بزڕێنیت و شكۆى بشكێنێت. , گۆڤاره فەڕەنسییەکە له ‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، مه‌به‌ستى په‌لاماره‌كانى ئه‌ردۆگان بۆ سه‌ر باكورى سوریا ئه‌وه‌یه،‌ كورده‌كانى ناوچه‌كه‌ پاكتاو بكات. , لاى خۆشیه‌وه‌ تیان گڕنڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى گۆڤاره‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌ردۆگان گرفتى له‌گه‌ڵ ئازادیدا هه‌یه‌ و ئه‌وانیش له‌یه‌ك وشه‌ى ئه‌و ڕاپۆرته‌ى كه‌ له‌سه‌ریان نوسیوه‌ پاشگه‌ز نابنه‌وه‌. , بەڕێوەبەرى گۆڤارەکە باسى له‌وه‌ش كردووه‌، ساڵى ڕابردووش دواى ئه‌وه‌ى له‌ڕاپۆرتێكیاندا ناوى ئه‌ردۆگانیان به‌ دیكتاتۆر هێناوه‌ چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌وخۆى پێگه‌یشتووه‌. , دەشڵێت، ئه‌ردۆگان زۆر ڕۆژنامه‌نوسى زیندانى كردووه،‌ پێیوایه‌ ئه‌و كاره‌شى له‌ هه‌موو وڵاتێكى تردا كه‌ ئازادى ڕۆژنامه‌گه‌رى تێدا ده‌ستبه‌ره‌ ده‌چێته‌ سه‌ر و دەشڵێت: "ئه‌ردۆگان وا تێگه‌یشتوه‌ وڵاتانى ئازادیش زیندانى ڕۆژنامه‌نوسانن". , ,