گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاوێژکارێکى سەرۆککۆمار: بەرهەم ساڵح لەسەر هێڵە و چی پێبکرێت دەیکات

2019.10.25 - 21:41
ڕاوێژکارێکى سەرۆککۆمار: بەرهەم ساڵح لەسەر هێڵە و چی پێبکرێت دەیکات
ناس کورد- ڕاوێژکارێکى سەرۆککۆمارى عێراق ئاشکرایدەکات، بەرهەم ساڵح لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراق لەسەر هێڵە، بەدووریشی دەزانێت کار بگاتەوە ئەوەى حکومەت هەڵوەشێتەوە. , لەبارەى ڕوداوەکانى عێراق و پێشهاتە نوێکان و ڕۆڵى سەرۆککۆمارى، هاوژین عومەر، ڕاوێژکارى سەرۆککۆمارى عێراق لە لێدوانێکیدا بە ناس کوردى وت: "هەوڵەکان و کۆبوونەوەکان بە تایبەت کۆبوونەوەى چوار سەرۆکایەتییەکەى عێراق کە سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى عێراقیشى تێدابو، سەرجەمیان لاى دکتۆر بەرهەم دەکرێن بۆ باشکردنى بارودۆخى عێراق، بە ئێستاشەوە سەرۆککۆمارى عێراق لەسەر هێڵە لەبارەى ڕوداوەکانى عێراق چی پێ بکرێت دەیکات". , لەبارەى ئەو کارانەى دەبوایە سەرۆکوەزیرانى عێراق بیانیکردایە، هاوژین عومەر ئاشکرایکرد: "بابەتى ڕاگەیاندنى کۆمەڵێک کەیسی گەندەڵى و ئەو پرۆژە یاسایانەى کە لەبەردەستیانە بۆ بابەتى چاکسازى و چاکسازى لە سیستمى هەڵبژاردن ئەو خاڵانەن کە دەبو سەرۆکوەزیرانى عێراق دەستى بۆ ببردنایە". , سەبارەت بەوەى بۆ سەرۆکوەزیرانى عێراق نەیتوانیوە ئەو هەنگاوانە بنێت؟، ڕاوێژکارەکەى بەرهەم ساڵح وتى: "عێراق لەسەر بنەماى پشک پشکێنە ئەو نوێنەرە سیاسییانە دیارى دەکات، بۆیە ڕەنگە وەک دەوڵەتێکى مەرکەزى شتەکان بە ئاسانى نەڕۆن بەڕێوە". , ئەوەشى خستەڕو: "لەڕوى دەستورییەوە یەکەم کەس و کۆتا کەس کە دەتوانێت ئەو کارانە بکات و بەرپرسیاریەتى لەسەر شانە عادل عەبدولمەهدییە". , "بەپێی ئەو چاوپێکەوتنە سیاسییانەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حیزبە سیاسییەکان ئەنجاممداون، پێم وایە زەحمەتە نەک سێ سەرۆکایەتییەکە، بەڵکو حکومەتیش هەڵوەشێتەوە، گەر سەیر بکەین لە پارێزگاکانى باڵى شیعى خۆپیشاندانەکان هەن بۆیە خۆیان دەزانن حکومەت لاى ئەوانە و کورد و سونى زۆر مەعنى نین بە هەندێک کار"، هاوژین عومەر واى وت. , وتیشی: "ڕەوتە سیاسییەکانى پێکهێنەرى حکومەت بەتایبەت سائیرون و فەتح لەگەڵ ئەوە نین حکومەت هەڵوەشێتەوە چونکە تا ئێستا جێگرەوەى عادل عەبدولمەهدیان نییە، بۆیە بەو هەنگاوە ماڵى شیعە تێک دەچێت". , بەڕاى ڕاوێژکارەکەى سەرۆککۆمارى عێراق، لەڕوى دەستورییەوە هەڵوەشانەى حکومەت کاریگەرى نابێت لەسەر سەرۆککۆمار، سەبارەت بە هەڕەشەى هەڵوەشاندنەوەى سەرۆکایەتیى کۆماریش، تا پەرلەمان هەڵنەوەشێتەوە ئەو سەرۆکایەتییەش هەڵناوەشێتەوە. , ,