گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ترسى ئەو شەپۆلە ئاگرەى ویلایەتەکەى گرتوەتەوە

داوا لە 50 هەزار دانیشتوى کالیفۆرنیا کراوە ناوچەکانیان چۆڵ بکەن

2019.10.25 - 19:14
داوا لە 50 هەزار دانیشتوى کالیفۆرنیا کراوە ناوچەکانیان چۆڵ بکەن
ناس کورد- کاربەدەستانى ویلایەتى کالیفۆرنیاى ئەمریکا، فەرمانیان کردووە بە 50 هەزار هاوڵاتى ناوچەکەیان چۆڵ بکەن، ئەوەش لە ترسی ئەو شەپۆلە ئاگرەى ویلایەتەکەى گرتوەتەوە. , بەگوێرەى میدیاکانى ئەمریکا، کاربەدەستانى ویلایەتى کالیفۆرنیا داوایان لە دانیشتوانى باکورى لۆس ئانجیلۆس کردووە، ناوچەکانیان چۆڵ بکەن، کە ژمارەیان 50 هەزار هاوڵاتی دەبێت. , شەپۆلێکى ئاگرى گەورە ویلایەتى کالیفۆرنیاى گرتوەتەوە، بەرپرسانى بەرگریی شارستانی ناوچەکەش هۆکارى تەشەنەکردنى ئەو ئاگرەیان گەڕاندووەتەوە بۆ باهۆزى ناوچەکە. , دوێنێ ئاگرێکى گەورە باکور و باشورى ویلایەتەکەى گرتوەتەوە، کە هەزاران هێکتار زەوى سوتاندووە، تەنها دە کیلۆمەتریش لەو ناوچانە نزیکە کە شوێنى نیشتەجێبوونن. , ,